

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بریاری گۆڕینو خانەنشینكردنی ئەمینداری گشتی پەرلەمان دەردەكات لەپشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەش ناڕەزایی توندی ئەو حزبەكەی لێدەكەوێتەوەو بۆ نیشاندانی هەڵوێستی خۆیان چاوەڕوانی بڕیاری سەركردایەتییان دەكەن.
سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیارەكەی وەكو ئاماژەی پێكراوە، پاڵپشت بە بریاری پەرلەمانی 11/8/2015دا دەرچووە، تێیدا باسی لەچاكسازی كردووە لەناو پەرلەمان.
پۆستی ئەمینداری گشتی پەرلەمان سەرپەرشتی نۆ بەرێوەبەرایەتی پەرلەمان دەكات، هەر سێ بەشی دائیرەی گرێبەست و ئەمن و چاودێری دارایی بەو پۆستەوە بەستراوەتەوە، سەرپەرشتیارە بەسەر 2500 فەرمانبەری رەسمی و گرێبەستەوە.
ئەیاد نامیق ئەمینداری گشتی پەرلەمان دەڵێت "هیچ دۆسیەیەكی گەندەڵیم نەبوەو هیچ شتێكم لەسەر نەكەوتووە، یان ئیدارەم خراپ بەكار هێنابێت، بۆیە نازانێت چ ئەجێندایەك لە پشت لادانی منەوەیە.