

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى هۆكارى به‌رگرى پارتى له‌به‌رامبه‌ر نيازه‌كانى يه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات , و هێرش ده‌كاته سه‌ر يه‌كێتى و گۆڕان , ده‌ڵێت" دواى 31 ى ئاب كوردستان چووه قۆناغٍێكى نوێ و ژيانێكى باشترى ده‌ست پێكرد و هـه‌م له رووى سياسيه‌وه پارتى فێر بوو به‌زمانى خودى (ي ن ك) سياسه‌ت بكات".
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى له‌سه‌ر (31 ئاب ) له پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى نووسيويه‌تى "شه‌رى پارتى و يه‌كێتى له سه‌ر په‌نجا په‌نجاى ده‌سه‌لات نه‌بوو،چونكه له بنه‌ره‌تدا پارتى 25% ى ده‌سه‌ڵاتى له داست دابوو، ره‌نگه ئه‌مه‌ش هـۆكارێك بووبێت تا يه‌كێتى كه‌لكه‌له‌ى له ناو بردنى يه‌كجارى پارتى كه‌وتبێته مێشك, و واتا لاواز ديتنى پارتى.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ده‌شڵێت " 31ى ئاب له‌سه‌ر پاره‌ى ئيبراهـيم خه‌ليليش نه‌بوو چونكه ئه‌وان له‌پێش له دايك بوونى حكومه‌تى هـه‌رێمى كوردستان هـه‌م نه‌وتى شيواشوكيان ده‌فرۆشت و ئێستاش ده‌يفروشن و هـه‌م گومركه كانى سنورى سلێمانى هـه‌مووى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى (ي ن ك) بوو,و هـه‌ميش وه‌زيرى ئه‌وساى دارايى و به‌ريوه‌به‌رى گشتى گومركه‌كان له يه‌كێتى بوون و هـه‌موو داهـاتى ئيبراهـيم خه‌ليل ده‌هاته به‌رده‌ستى خۆيان".
عه‌لى عه‌ونى له رێژه‌ى نووسينه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات " كۆمارى ئيسلامى ئێران ئه‌وكات و ئێستاش پێويستى به‌وه هـه‌بوو و هه‌يه كه باشورى كوردستان بۆ ئه‌وان ببێته رێره‌وێك بۆ گه‌يشتن به سوريا و لوبنان و هـه‌روه‌هـا كوردستان ببێته كولونيه‌كى ئێران".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات " له رووى سياسى ئێمه ده‌بوايه خۆمان يه‌كلايى بكه‌ين ئاخۆ كوردستان به‌شێكه له دونياى روشنى ديموكرات و رۆژاوا و ياخود به شێكين له مه‌يدانى به‌رژه‌وه‌ندى كۆمارى ئيسلامى ئيران".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو , وده‌ڵێت "خۆشبه‌ختانه له 31 ى ئابدا كوردستان به‌لاى ئه‌وروپا و ئه‌مريكادا شكايه‌وه و دواتر به رێككه‌وتنى واشينگتون له ساڵى1998 ئه‌م بابه‌ته به جوانى چه‌سپا و جێگاى خۆى گرت".
ئه‌و به‌پرسه باڵايه‌يى پارتى ده‌شڵێت " ئه‌وانه ى پێيان وايه هـێنانى له‌شكه‌رى به‌عس خيانه‌ت بوو،ده‌بێت له خۆيان بپرسن هـێنانى سوپاى پاسداران بۆ سه‌ر (حدكا و كۆمه‌ڵه)و سه‌ر پارتى خزمه‌ت و ده‌ستكه‌وتى نيشتمانى بوو؟؟؟له روى ياساييه وه پارتى سوپاى ئه‌و عيراقه‌ى به كرى گرت كه (ي ن ك و گۆڕان) ئيستاش دڵيان بۆ لێده‌دات بۆ ده‌رپه‌راندنى سوپاى وڵاتيكى بێگانه كه ئێران بوو و له رووى نيشتمانپه‌روه‌ريشه‌وه ئه‌وه‌ى سوپاى ولاتێكى ديكه بينيته سه ر خاكى خۆى خيانه‌تكاره .دواتر له ميژووى كورد دا يه‌كه‌مين جار بوو كه حكومه‌تى داگير كه‌رى عه‌ره‌ب به پاره بۆ كوردستان ببێته جاش!!!".
عه‌ونى ڕاشى ده‌گه‌يه‌نێت " دواى 31 ى ئاب هه‌م كوردستان چووه قۆناغٍێكى نوێ و ژيانێكى باشترى ده‌ست پيكرد و هـه‌م له رووى سياسيه‌وه پارتى فێر بوو به‌زمانى خودى (ي ن ك) سياسه‌ت بكات".
له كۆتايشدا ده‌ڵێت " خوێندنه‌وه و لێكوڵينه‌وه له ده‌ستكه‌وته‌كانى 31ى ئابى گه‌وره پێويستى به لێكوڵينه‌وه‌ى دوور و درێژ و زانستى هـه‌يه و برايانى( ي ن ك و گۆڕان) له جياتى جنيودان باشتره كادير و ئه‌ندامانى خۆيان فێر بكه‌ن له‌و رووداوه وانه باشى سياسى هـه‌ڵينجن".