

ئەم دوو زاراوەیە زۆر باون و ڕۆژانە لەسەر زاری بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دێن و دەچن. زاراوەیUpdate لە ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵادا چەند پینە و چاکسازییەکە بڵاودەکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک یان چالاککردنی چەند بنچینەیەک. بە مانایەکی تر پێویستی دەرکردنی ئەپدەیت لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە چەند کێشەیەک پێش ئەپدەیتەکە بوننیان هەیە کە لە پێش بڵاوکردنەوە و دەرکردنی خودی بەرهەمەکە نەتوانراوە درکیان پێبکرێت. بەرهەم هێنەر لەکاتێکدا هەستیان پێدەکات لەکاتێکدا کە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکەی ڕیپۆرت دەنێرن بۆیان یان ئەوەتا داوای یارمەتیان لێدەکەن.
بەڵام زاراوەی Upgrade واتە جێگۆڕکێ پێکردن یان لەجێ دانانی بەرهەمێکی کۆن بە دانەیەکی نوێتر کە باشتر و چاکترە. کەواتە Update گۆڕانکاری لەهەمان بەرهەمدا دەکات لەکاتێکدا Upgradeبەتەواوی بەرهەمەکە دەگۆڕێت. سەبارەت بە ڕێژەیانUpgrade کەمتر ڕوو دەدات واتە ماوەیەکی پێدەچێت تا کۆمپانیاکان بەرهەمەکانیان Upgrade دەکەن بەڵام Update زوو زوو ڕوو دەدات.
سەبارەت بە گرنگی و ناگرنگی ئەم دووانە ئەوەیە کە کاتێک بۆ نمونە کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنانی نەرمەکاڵا Update ێک دەردەکات ئەوا هانی بەکاربەران دەدات کە ئەپدەیتەکە ئەنجام بدەن چونکە باشترە و وە هەمیشەش ئەپدەیت خۆڕاییە گەر تۆ پێشتر یاساییەن خاوەنی ئەم بەرهەمە بیت. بەڵام بۆ Upgrade تۆ سەرپشکیت لەکردنی چونکەUpgrade زیاتر پەیوەستە بە نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکە بەتەواوی واتە بەرزکردنەوەی بۆ پلەیەکی تر بەتەواوی گۆڕانکارییەوە.
بیرمان نەچێت بە گوێرەی ئەوەی لە زانیاری نامەی کۆمپیوتەر دێسکتۆپ دا هاتووە ئەوەیە کە هەندێک جار ئەم دوو زاراوەیە وەکو هاومانا بەکاردەهێنرێن واتە بەبێ جیاوازی. بۆ نمونە ئێستا لەناو مۆبایلە هۆشمەندەکان کاتێک کە وەشانێکی نوێی ئەپڵیکەیشنێک دێت بۆ نمونە کە لە وەشانی ٥ بازی دابێتە ٦ و تەواوی بەرنامەکەش گۆڕدرابێت ئەوە هەر دەنوسرێت Update ئەمە لەکاتێکدا دەبێت بنوسرێتUpgrade بەڵام لەم حاڵەتانەدا وەکو هاومانا بەکاردێن و کێشەیەک نییە.
١- Update بریتییە لە دەرکردنی چاکسازی بۆ بەرهەمەکە بەمەبەستی باشترکردنی کە هەمیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پینەکردنی ئەو کون و کەلەبەرانەی توشی هاتووە. لەکاتێکدا Upgradeبریتییە لە جێگۆڕکێ پێکردنی بەرهەمێکی کۆن بە بەرهەمێکی نوێتر.
٢- لەوانەیە چەندین Update بۆ بەرهەمەکان هەبن بەڵام ڕێژەیەکی کەم لە Upgrade.
٣- هەمیشە Update خۆڕایین بەڵام لەوانەیەUpgrade ەکان پارەیان بوێت.
٤- Update ەکان پێویستن بەڵام لە Upgrade ەکان تۆ هەڵبژاردنت هەیە.
سەرچاوەکان:
http://www.differencebetween.net/technology/
http://www.pcmag.com/encyclopedia_term
تێک ئای