نوێترین

recent

11/06/2016

مووچەکەى وەسفیەى بنى وەیس چى لێ دەکرێت؟



وەسفیە بنى وەیس ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان وبەر پرسى مەکتەبى شەهیدانى ئەو حزبە و هاوسەرى پێشمەرگەى دێرینى یەکێتى عەلى شامار لەدواى ئەوەى بە روداوى هاتوچۆ گیانى لە دەست دا،بنەماڵەکەى بریاریدا مووچەکەى لەژماریەکى حسابى بخەنە سەر نەخۆشخانەى هێوا.

کاروان عەلى شامار کورى خاتوو وەسفیە لە لێدوانێکدا دەڵێت : بریارماندا تەواوی ئەو موچانەى که ماون، به ژمارە حسابیک بیخەینه سەر ژماره حسابی نەخوشخانەی هیوا .

هەروەها کاروان لە درێژەى قسەکانیدا دەڵێت : چی له توانامان بیت دریغی ناکەین له خزمەتکردنی (شەهیدان – هەژاران)، وه هەمیشه موریدیکی تەریقەتەکەى دایکم دەبین و هەرگیز نابین به کویلە و غولامی کەس و سەر بو کەس نەوی ناکەین .
کاروان لەبارەى داواکارى تایبەت لە یکێتى لە دواى کۆچى دواى دایکى دەڵێت : دلنیابه هەرگیزا و هەرگیز داواکاری تایبەتیمان نابیت و دایکم ئاسا دەبین، راسته ئەستەمه کت و مت وەکدایکم بین وەلی دەتوانین چاو له کرداره جوانەکانی بکەین بەردەوامی بەین به کاروانەکەی و ئامانج و ئاواته به دینەهاتوەکانت تەواو بکەین
Picsart-24-02-23-21-31-09-085