

پاش ئەوەی مەسرور بارزانی رایگەیاند “هەركات داعش تێكشكا دەبێت عێراق بۆ سێ بەشی جیاواز دابەش ببێت”، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی ئەم لێدوانە دەداتەوەو رایدەگەیەنێت “پشتگیری لەعێراقێكی یەكگرتو دەكەین”.
جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئەمریكا پشتگیری لەعێراقێكی یەكگرتو دەكاتو لەو بارەیەوە هیچ شتێك لەبۆچونی ئەمریكا نەگۆڕدراوە”.
ئەم وتانەی كێربی وەك وەڵامدانەوەیەك بو بۆ لێدوانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم كە وتبوی “هەركات داعش تێكشكا، بۆ ڕَگریكردن لەخوێنڕشتنی تائیفەگەرایی زیاتر دەبێت عێراق بۆ سێ بەشی جیاواز دابەش ببێت”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتیشی “ئەمریكا پشتگیری لەعێراقێكی فرەچەشنو فیدڕاڵی و دیموكراسیو یەكگرتو دەكات”.