نوێترین

recent

17/06/2016

سوودەکانی خواردنی هێلکە و بیبەری توون




تێکەڵ کردنی هێلکە و بیبەری توون لەگەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە سوودی تەندروستی زۆریشی هەیە.

هێلکە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکانی A و B و D و وەک خۆراکێک زیاتر لەبەیانیاندا بەکاردەهێنرێت.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی رێکوپێک هێلکە دەخۆن سیستمی بەرگری لەشیان باشتر و بەهێزترە، تێکەڵ کردنی بیبەری توون لەگەڵ هێلکەدا دەتوانێت چارەسەری بەشێک لە نەخۆشییەکان بکات یان ڕێگرییان لێ بکات.

لەم بابەتەدا ئاماژە بە سوودەکانی خواردنی هێلکە و بیبەری توون دەکەین.

* رێژەی وزە زیاد دەکات
دەستپێکردنی ڕۆژ بە خواردنی هێلکە و بیبەری توون مێتابۆلیسمی لەش زیاد دەکات و بەدرێژایی ڕۆژەکە وزەی پێویست دەبەخشێت بە لەش.

* ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان زیاد دەکات
پێکهاتەی ئەم دوو خۆراکە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن، ئەمەش دەبێتە هۆی چالاک کردنی سووڕی خوێن و زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.

* ماسولکە دروست دەکاتەوە
دابینکردنی پڕۆتینی پێویست بۆ لەش دەبێتە هۆی دروستکردنەوە و بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەش.

* تەندروستی مێشک دەپارێزێت
خواردنی ئەم دوو مادە خۆراکییە پێکەوە لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی بەهێزکردنی مێشک و پاراستنی تەندروستییەکەی، هێلکەو بیبەر ماددەیەکی تێدایە بەناوی کولین کە ڕۆڵی هەیە لە دروستکردنەوەی خانە مردووەکانی مێشکدا.

* کێشەکانی بینین کەم دەکاتەوە
خواردنی هێلکە و بیبەری توون بەشیوەیەکی ڕێکوپێک لە بەیانیاندا کێشەکانی بینایی و چاو کە پەیوەندییان بە تەمەنەوە هەیە کەم دەکاتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085