نوێترین

recent

16/06/2016

لە داون تاون گرژی دروست دەبێت و تەقە دەکرێت



لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری هەولێر لەکاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی هونەریی کە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە شەوانە لەو هۆڵە بەڕێوەدەچێت پشێویی دەکەوێتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەناو هۆڵەکەدا کە لەگەڵ یەكێک لەو هونەرمەندا بووە رایگەیاند " لە کاتی یەکێک لە چالاکیەکاندا پشێوییەک دروست بوو، دواتر دەنگی تەقە بیسترا، بەڵام تا ئێستا دیار نییە تەقەکەرەکان کێ بوون "

بە پێی زانیارییەکان چەند خولەکێک پێش ئەوەی هونەرمەند تارا ڕەسول چالاکیەکی هونەریی پیشکەش بکات، ئەم پشێوییە دروست بووە، بەڵام لە ئێستادا ئەو هونەرمەندە سەلامەتە و هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەو بارەیەوە رایگەیاند " بەهۆی ئەوەی چەند چالاکییەکی هونەریی لە هۆڵی داون تاون لە شاری هەولێر هەبووە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لەو هۆڵەدا ئامادەبوون، پاسەوانەکانی ئەو هۆڵە نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن، لەبەر ئەوە ناچار بوون تەقە بەئاسماندا بکەن، بەڵام بەهۆی ئەو تەقەکردنەوە هیچ کەسێک بریندار نەبووە و زیانی پێ نەگەیشتووە، لەئێستا دۆخەکە هێور بۆتەوە و پۆلیس لە شوێنی ڕوداوەکەن"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085