نوێترین

recent

12/05/2016

بەرپرسێكی باڵای پارتی دەستی لەكار كێشایەوە


بەرێوەبەری پێشوی ئاسایشی پارتی و كاندید بۆ جێگری بەرێوبەری گشتی ئاسایشی كوردستان، تاهیر رەباتی دەست لەكاركێشانەوەی ‏خۆی لەریزەكانی پارتی راگەیاند “‏
تاهیر مەلا عەلی رەباتی ناسراو بە”تاهیرە سور”، پێشمەرگەی دێرین و بەرێوەبەری پێشوی ئاسایشی پارتی و كاندید بۆ ‏جێگری بەرێوبەری گشتی ئاسایشی هەرێم، لەرونكردنەوەیەكدا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندوە و دەڵێت “دەست لەكار كێشانەوەو ‏دوا بریارم رادەگەیەنم لە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمە بۆ مجامەلە و لێپرسینەوە و بانگهێشت كردنم نیە لایەن ‏بەرپرسانەوە”.‏
راشیگەیاندوە “لەساڵی (2005) بۆ (2010) وە لە (2011) بۆ (2016) بەبێ هیچ هۆیەك لە ماڵەوە فرێدراوم كە ئەكاتە (10 سال ) دیارە ‏تاوانێكی زۆر گەورەم كردوە ئامادەم بۆ هەموو دادگای كردنێك لەسەر ئەو تاوانەی دراوەتە پالم وە دوای ئەو هەموو ماندو بون و ‏پێشمەرگایەتیە ئەچمەوە بۆ شاری سلێمانی لە ژێر سێبەری ( یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ) وەكو هاوڵاتیەكی ئەم كوردستانە ژیان لە ‏جێگای خۆم بەسەر دەبەم”.‏
تاعیر رەباتی ئاماژەی بەوەشكردوە “ئەگەر یەكێتی رازی بێت كە لەسێبەریانا بین چونكە هەمو ژیانی خۆم لە شەری ناوخۆیا بەسەر بردوە ‏حەوت جار بریندار بووم سێ جاریان لە شەری ناوخۆدا بوە ، وە حەفتەی داهاتوو پاسەوان و سەیارەكان ئەگەرێنمەوە لەگەل كۆتای هێنان ‏بە موچەو راژەم بە یەكجاری، وە ئامادەم ئەو زولم و ستەمە كە لەمن كراوە لە راگەیاندنەكانەوە هەموو راستیەكان بخەمە پێش چاوی ‏بینەران، ئەو كاتە دەر ئەكەوێت ماوەی ئەو 10 ساڵە چەند ئیهانە كراوم وە خۆم ئەكەم بە سوتەمەنی لە پێناوی دەیان كادیرو پێشمەرگە ‏شۆرش گێرو ماندووەكان كە بەشێكیان لە لایەن كوتلەكانی ناو پارتیەوە ئیهمال كراون “.‏

Picsart-24-02-23-21-31-09-085