

لەسەر داوای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆك جاشێك وەك شەهیدی سەنگەر هەژماركراوەو موچەی بۆ براوەتەوەو زەوی پێ دراوە، لەكاتێكدا پێش راپەڕین ئەو كەسە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەپای بەشداری لە ئەنفالدا خەڵات كراوە.
بەپێی بەڵگەنامەكان مەكتەبی سیاسی پارتی داوای كردووە عومەر محەمەدئەمین ئەحمەد تەها، ناسراو بەعومەر سۆفی كە لەسەردەمی رژێمی بەعس و لەساڵانی هەشتاكاندا سەرۆك جاش(مستشار) بووەو تۆمەتبارە بەبەشداریكردن لەتاوانەكانی ئەنفالو كوشتنی پێشمەرگە بەشێوەی ئستیسنائی بەشەهید ئەژمار بكرێت.
بەپێی زانیارییەكان ئەو سەرۆك جاشە، لەساڵی 1936 لەناوچەی نۆغەرانی سەر بەناحیەی گوێر لەهەولێر لەدایكبووە، فەرماندەی مەفرەزەی تایبەتی ژمارە (٤٧)ی سەر بەئەمنی هەولێر بوەو بەتۆمەتباری بەشدار لەتاوانی كوشتنی چەندین پێشمەرگەدا دادەنرێت، جگە لەوەی بەبۆنەی بەشداریكردنی لەئەنفالی یەكو دودا، مەدالیای ئازایەتی وەرگرتوە.
پێشتریش لەساڵی 2004 دوو بەیاننامەیان لەسەر موچەی ناوبراو بڵاوكردوەتەوە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە هیچ هەنگاوێك لەو بارەیەوە نەگیراوەتەبەر.
هەرچەندە عومەر سۆفی، فەرمانی ژمارە (٢٩٠)ی دەستگیركردنی لەدادگای باڵای تاوانەكان بۆ دەرچووە بەهۆی بەشداری لەئەنفالەكان، بەڵام ناوبراو لەدوای ڕاپەڕین لەرۆژی (1991/6/15) لەگەڵ چەند كەسێكی نزیكیدا لەناو شاری هەولێر كوژران.
بەپێی بەڵگەنامەكان مەكتەبی سیاسی پارتی ئەو جاشە وەك پێشمەرگەیەكی لێهاتوو و ناسراوی شۆڕشی ئەیلول وەسف دەكات كە خاوەنی ماندبووبوونی زۆرە.
دواتریش لەسەر ئەوە داوایە ناوبراو بەشەهیدی دروست (سەنگەر)ی پارتی تۆماركراوەو موچە بۆ خانەوادەكەی بڕاوەتەوە.
هەروەها بەپێی بەڵگەكان كەسوكاری سودمەندبوون لە وەرگرتنی بەئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان.
بەڵگەکان