نوێترین

recent

09/04/2016

هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی داعشیان لە باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک تێکشکاند.


کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی مولتەقا و مەفرەقی حەویجە و هێرشەکەیان تێکشکێنراو بە گوێرەی زانیارییەکان پێشمەرگەیەک شەهید بووە.

حاجى رێگر فەرماندەى هێزەکانى پێشمەرگە رایگەیاند،  ئەمشەو چەکدارانى داعش هێرشەکەیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە، بەڵام دواى ١٠ خولەک شەڕ هێرشەکە تێکشکێنراوە.

وتیشی، دواى هێرشەکە فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بۆردومانى چەکدارانى داعشیان کردووە.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، لە هێرشەکەدا پێشمەرگەیەک شەهید بووە

Picsart-24-02-23-21-31-09-085