

ماوه‌ی زیاتر له 5 مانگه خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دڵنیایی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ده‌ڵێت: چۆن قه‌یرانی دارایی هه‌موو جومگه‌كانی تری وڵاتی گرتۆته‌وه ده‌رماڵه‌ی ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه.
عومه‌ر ره‌جه‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دڵنیایی وه‌زاره‌تی دارایی به دوارۆژی راگه‌یاندوە" ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانیش هاوشێوه‌ی هه‌موو جومگه‌كانی تری حكومه‌ت به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه توشی كێشه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دڵنیایی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وه‌شی وت"هیچ رون نییه كه‌ی ده‌توانرێـت ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران بدرێت، چونكه حكومه‌ت پاره‌ی نییه ، تا پاره‌ش نه‌بێت وازاره‌تی دارایی ناتوانێت خه‌رجی بكات، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه هه‌یه بۆ خه‌رجی پێشمه‌رگه‌كانه، چونكه وڵات له جه‌نگدایه و پێشمه‌رگه‌كانیش پێویستیان به خه‌رجی زۆر هه‌یه بۆ پاراستنی كوردستان".
ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌نها حكومیه‌كان ده‌گرێته‌وه، به جۆرێك ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاكانن بری 60 هه‌زار، و ئه‌وانه‌شی له سه‌نته‌ری پارێزگاكاندان بری 40 هه‌زاردیناریان پێ ده‌درێت.