نوێترین

recent

10/04/2016

عەبدول لەتیفی سەلەفی لە وتار بێژی دووردەخرێتەوە



عەبدول لەتیفی سەلەفی كە وەكو سەركردەو  سەرەرمی سەلەفیەكانی هەرێمی كوردستان ناسراوەو خاوەن پێگەیەكی بەهێزە لەناو رەوتەكەیدا, چەند جارێك عەبدول لەتیفی سەلەفی لە كۆرو كۆبوونەوەكانیدا رەخنەی تووندی لە نەوشێروان موستەفا دەگرت , ئەمەش نیگەرانی لیكەوتەوە لەلای بزوتنەوەی گۆرانەوە. 
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتووە هەڤاڵ ئەبوو بەكر وەكو نیگەرانیەك لەبەرانبەر وتەو رەخنەكانی   عەبدول لەتیفی سەلەفی داوای لە ئاسۆ فەرەیدوون پاریزگاری سلێمانی كردووە كە عەبدول لەتیفی سەلەفی لە وتار خوێنی دوور بخرێتەوە. بەڵام لە بەرانبەر دا ئاسۆفەرەیدوون رەتی كردۆتەوە دەست بۆ وەها بابەتێك ببات و خۆی بەدوور گرتووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085