

شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی سلێمانی، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، نزیكه‌ی (20) ئۆتۆمبێل به‌چه‌قۆ‌و ئاسن ڕوشێندراون‌و تایه‌كانیان ته‌قێندراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه نزیكه‌ی (20) ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی سلێمانی، به‌چه‌قۆ‌و ئاسن ڕوشێندراون‌و تایه‌كانیان ته‌قێندراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شێكی زۆر له‌و هاوڵاتیانه سه‌ردانی بنكه‌كان پۆلیسیانكردووه‌و سكاڵای یاساییان تۆماركردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستكراوه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ی شاری سلێمانی، به‌ڵام هیچ كه‌سێكی گومانلێكراوێك له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ستگیرنه‌كراوه.