

هوشیار ره‌سوڵ كاندیدی حكومه‌ته پێشنیاركراوه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كه به‌حكومه‌تی ته‌كنۆكرات ناسراوه رایگه‌یاند “ئه‌گه‌ر پۆسته‌كه‌ی من له‌نێو ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌دا بێت وه‌ك پشكی كورد دیاری كراوه ئه‌وا من نایكه‌م چونكه من درۆ له‌گه‌ڵ خۆم ناكه‌م‌و درۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه ناكه‌م‌و نوێنه‌ری خۆمم”.
له‌باره‌ی چونه نێو كایه‌ی سیاسیه‌وه، هوشیار ره‌سوڵ وتی “له‌كاتی رژێمی سه‌دامدا كه هیچ جموجۆڵێكی سیاسی نه‌هێشتبو له‌به‌رئه‌وه ژێر به‌ژێر رێكخستنی خۆمان كردبو به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌ساسی پیشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوربێت له‌كه‌شفبون‌و له1985ه‌وه په‌یوه‌ندیم كردوه به‌ره‌وتی ئیسلامی له‌سلێمانی‌و له‌راگه‌یاندنی یه‌كگرتوی ئیسلامی‌دا ناوم هه‌یه به‌ڵام ناوم بۆ كۆنگره‌ی یه‌ك ده‌رنه‌چو له‌كۆنگره‌ی دوه‌وه به‌شداری هه‌مو كۆنگره‌كانی یه‌كگرتوم كردوه تا كۆنگره‌ی پێش‌و”. وتیشی “من جگه له‌یه‌كگرتو هیچ حزبایه‌تییه‌كی دیكه‌م نه‌كردوه”.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌یه‌كگرتوش، هوشیار ره‌سوڵ وتی “به‌ره‌سمی له‌مانگی 9ی 2015دا به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د‌و هیوا میرزا صابر ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه له‌و حزبه‌و له‌وكاته‌وه من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی رێكخستن‌و ئه‌ندامێتیم به‌یه‌كگرتوی ئیسلامیه‌وه نه‌ماوه”.
سه‌باره‌ت به‌كاندیدكردنه‌كه‌شی بۆ ئه‌و پۆسته وتی “به‌ر له‌چونم بۆ چاوپێكه‌وتن به‌لیژنه‌كه‌م وتوه من راسته كوردم به‌ڵام من وه‌ك هوشیار ره‌سوڵ پێشكه‌شم كردوه‌و من نوێنه‌ری كورد نیم‌و ئه‌و مافه به‌خۆم ناده‌م كه نوێنه‌رایه‌تی كورد بكه‌م‌و پاشان وتم ده‌بێت پۆسته‌كه بۆ وه‌زاره‌تێك بێت كه له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌مدا بگونجێت”.
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كانیش وتی “به‌ڕاستی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه كوردییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانی بو چونكه من له‌دوای بڕیاری چاكسازییه‌كانی عه‌بادی هه‌فته‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بوم هیچ یه‌كێك له‌و فراكسیۆنانه كۆمێنتی له‌باره‌یه‌وه نه‌بو ئه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌رشیف تا شه‌ممه‌ی پێش‌و هیچ په‌رله‌مانتارێكی كورد قسه‌ی كردوه له‌سه‌ر حكومه‌تی ته‌كنۆكرات؟!”
وتیشی “پاشان ئه‌وه به‌بڕوای من ده‌رگایه‌كی گه‌وره بو له‌كورد كرابۆوه كه كورد ده‌یتوانی له‌و رێگه‌یه‌وه زیاد له 5 پۆستی وه‌زیری وه‌ربگرێت به‌وپێیه‌ی كورد پڕیه‌تی له‌كه‌سانی ته‌كنۆكرات، پێموتون وه‌ك هوشیار ره‌سوڵ سیڤیم پێشكه‌ش كردوه‌و نابێت له‌چوارچێوه‌ی پشكی كوردبێت”.
ئه‌و له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی یه‌كگرتو وتی “هه‌رچی قسه‌ی خراپ هه‌یه تا ئه‌م ساته‌ش گوێم لێ نه‌بوه چونكه من ئامانجێكم له‌م كاره هه‌بو بۆیه به‌ڕاستی پێتان بڵێم موتابه‌عه‌ی هیچ راگه‌یاندنێكم نه‌كردوه تا بزانم چی‌یان له‌سه‌ر وتوم”.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاندیده‌كانی ئه‌و كابینه ته‌كنۆكراته وتی “كه‌سیان ناناسم‌و ته‌نانه‌ت نه‌شمده‌زانی ئه‌و د. نزاره كورده”.
ئه‌و ره‌تی كرده‌وه كه هیچ فشارێكی له‌سه‌ربێت بۆ كشانه‌وه‌و وتی “په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر دۆستانه‌و نزیكانه‌م هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌ب سیاسی‌و زۆرێك له‌حزبه‌كان‌و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و بۆ ماوه‌ی 34 ساڵه له‌سلێمانی كارده‌كه‌م‌و له‌كابینه‌ی كاك عومه‌ر فه‌تاح‌و كابینه‌ی كاك كۆسره‌ت‌و كابینه‌ی د.به‌رهه‌م كارم كردووه‌و 6 ساڵ به‌خۆبه‌خش‌و به‌بێ پاره له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی كه كاك به‌هرۆز قه‌شانی بو كارم كردوه. ئه‌و كاته‌ش ئه‌وه‌یان ده‌خسته پاڵمه‌وه كه بۆچی كار له‌گه‌ڵ ئه‌و لێپرسراوانه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌یت. من مه‌به‌ستمه له‌هه‌ر شوێنێك بوار هه‌بێت خزمه‌ت به‌شاره‌كه‌م بكه‌م”.
ئاماده‌م سه‌روه‌ت‌و سامانه‌که‌م بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشکرا بکه‌م به‌ڵکو قه‌رزه‌کانم بۆ بده‌نه‌وه که بۆ چونم بۆ به‌غدا 200 دۆلارم قه‌رز کردوه
وتیشی “هیچ داوایه‌كی دۆستانه‌شم لێ نه‌كراوه بۆ كشانه‌وه”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه “موتابه‌عه‌ی كه‌ناڵه كوردییه‌كان ناكات‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڕینی فریكۆنسه‌كانیان ئیتر من نه‌مگۆڕیوه‌و موتابه‌عه‌ی هه‌واڵ ناكه‌م”.
ئه‌و وتی “لێره‌وه ده‌یڵێم هه‌رچی قسه‌و قسه‌ڵۆكێكه كه بۆیان هه‌ڵبه‌ستوم به‌ناهه‌ق گه‌ردنیان ئازاد ده‌كه‌م‌و داواكارم خوای گه‌وره لێیان نه‌گرێت”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه “ئه‌گه‌ر پۆسته‌كه‌ی من له‌نێو ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌دا بێت كه وه‌ك پشكی كورد ده‌درێت ئه‌وا من نایكه‌م چونكه من درۆ له‌گه‌ڵ خۆم ناكه‌م‌و درۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه ناكه‌م‌و نوێنه‌ری خۆمم”.
له‌باره‌ی سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆیه‌وه‌و ئاماده‌بونی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ئاشكرا بكات، هوشیار ره‌سوڵ وتی ” ئاماده‌م به‌ڵام له‌وانه‌یه ده‌سته‌ی نه‌زاهه به‌زه‌ییان پیامدا بێته‌وه‌و بچن قه‌رزه‌كانم بۆ بده‌نه‌وه. من خاوه‌نی خانویه‌كم كه تیایدا نیشته‌جێم‌و ئۆتۆمبێلێكم هه‌یه كه كاتی خۆی ئه‌وكاته‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوم كاك نێچیرڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران كردیه دیاری هه‌مومان واتا ئۆتۆمبێله‌كان درایه هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ر سێ پارێزگاكه. من بۆ چونم بۆ به‌غدا 200 دۆلارم قه‌رز كردوه”.
كوردستان سێوكانی-یش وه‌ك هاوڕێیه‌كی نزیكی هوشیار ره‌سوڵ وتی “زۆر حه‌زی له‌پیشه‌كه‌ی خۆیه‌تی‌و دورو نزیك‌و خۆشه‌ویست‌و ناحه‌ز شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن‌و ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده عیلمه‌كه‌ی خۆی خۆشده‌وێت له‌ژیانیدا له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت كاری نه‌كردوه‌و وتویه‌تی من به‌پاره ئیش ناكه‌م‌و به‌ڵكو وتویه‌تی حه‌زده‌كه‌م خزمه‌ت به‌داموده‌زگاكان‌و خزمه‌ت به‌كۆی خه‌ڵك بكه‌م”.
وتیشی ” 9ساڵ‌و 6مانگ‌و 24 رۆژ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌نده سه‌رۆكی فراكسیۆن بوم‌و ئه‌ویش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بو ماوه‌ی 2 ساڵ سه‌رۆكی پڕۆژه‌كان بو ئێستاش هه‌مو كۆمپانیاكان ئاوات ده‌خوازن به‌وكاته‌ی مامۆستا هوشیار سه‌رۆكی پڕۆژه‌كان بو كه خزمه‌تێكی زۆری كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته گه‌نده‌ڵه ململانێی سیاسی له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كگرتو بو له‌پڕۆژه‌كان لایانبرد”.
سێوكانی راشیگه‌یاند “كه ئه‌م كاره‌ش هاته پێشه‌وه به‌راستی مشاوه‌ره‌ی به به‌نده كرد‌و سیڤی خۆی پێشكه‌ش كرد‌و له‌وێ شۆرت لیست كرابو سه‌یر ده‌كه‌ن ئه‌م سیڤییه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و به‌داخه‌وه ئه‌م سیڤییه ده‌وڵه‌مه‌نده له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ململانێی حزبایه‌تی‌و سیاسی سودی لێوه‌رنه‌گیراوه”.
ئاشكراشی كرد كه “كاتێك د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت بو كه هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ من‌و كاك هوشیاردا هه‌یه زۆر حه‌زی ده‌كرد كه پۆستێك بداته كاك هوشیار به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ململانێی سیاسی ره‌تكرایه‌وه چونكه ئه‌و یه‌كگرتو بو.”
پرۆفایل:
هوشیار ره‌سوڵ محه‌مه‌د ئه‌مین
له‌دایكبوی 1959ی گه‌ڕه‌كی شێخانی كانێسكان له‌سلێمانی
هه‌مو قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌شاری سلێمانی ته‌واوكردوه
ده‌رچوی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه
یه‌كه‌م دامه‌زراندنی له‌كارگێڕی خۆجێیه‌تی پارێزگای سلێمانی بوه وه‌كو ئه‌ندازیار
له‌دوای راپه‌ڕین پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی دراوه‌تێ له‌كارگێڕی‌و خۆجێیه‌تی
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌و كاته راژه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ زانكۆی سلێمانی
له‌وێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگوزاری ئه‌ندازیاری دامه‌زراند كه تایبه‌ت بوه به‌كاروباره ئه‌ندازیارییه‌كانی زانكۆ
له‌دوای راپه‌ڕین هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدا‌وه
خاوه‌نی سێ كوڕ‌و كچێكه به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د‌و ئه‌حمه‌د‌و ره‌ندان‌و ره‌وه‌ند