نوێترین

recent

10/04/2016

سەرۆكی پەرلەمان : من سەرۆکی هەرێمم



سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات شەرعیەتی پۆستی سەرۆكی هەرێم زیاتر لای منە، نەك بارزانی، بۆیە ئەو دەسەڵاتانەشم بەكارنەهێناوە، چونكە نەمویستووە قەیرانەكانی هەرێم زیاتر ببن.

د.یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ رەوەندی كوردی لەوڵاتی سوید رایگەیاند"شەرعیەتی پۆستی سەرۆكی هەرێم زیاتر لای منە، نەك بارزانی، بۆیە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كورستانیشم بەكارنەهێناوە، چونكە نەمویستووە دوو كەس بانگەشەی ئەوە بكەن كە سەرۆكی هەرێمن، نەمویستوە قەیرانەكانی هەرێم زیاتر ببن".


سەرۆكی پەرلەمان وتیشی"باكم بەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان نییەو رێگری كردنیش بۆ چوونە هەولێر ئەوە دەسەلمێنێت، چونكە ئەگەر پۆستەكەم لا گرنگ بوایە ئەو روداوانە رووی نەدەداو بەهیچ چارەسەرێكیش رازی نابین ئەگەر لەدەرەوەی یاسا بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085