نوێترین

recent

11/04/2016

بەوێنە.. پیاوێک بۆ جاری سێیەم منداڵی دەبێت



پیاوێکی تەمەن 35 ساڵ بەناوی "تۆماس" لەگەڵ هەموو منداڵ بوونێکدا جیهان سەرسام دەکات.

تۆماس خۆی و خێزانەکەی خاوەنی سێ منداڵن و ژیانێکی ئاسای بەسەردەبەن وەک هەر خێزانێکی دیکە، بەڵام ئەوەی لێرەدا جیاوازە ئەوەیە لەبری دایکیان باوکیان ئەم سێ منداڵەی هێناوەتە دنیاوە.

بەپێی هەواڵێکی "CNN" ئەمەریکی تۆماس کاتێک لەدایک دەبێت رەگەزی مێیە، بەڵام دواتر لە تەمەنی هەرزەکاریدا واتا کاتێک ئەقڵی کامڵ نەبووە و بیرکردنەوەی باش نیە، بڕیاڕ دەدات بە نەشتەرگەری رەگەزی خۆی بگۆڕێت بۆ پیاو، لەکاتێکدا ئەو لە ناخ و بیرکردنەوە و رەفتاریدا ئافرەتە، بەڵام دواتر هەست بەو هەڵەیەی خۆی دەکات کەلەتەمەنی هەرزەکاریدا کردوویەتی، چونکە لە شێوەدا دەبێتە پیاو بەڵام لە ناخەوە ئەو هەر ئافرەتە و هەستەکانی نەگۆڕاوە.

کاتێک تۆماس هاوسەرگیری دەکات بڕیاڕ دەدات خۆی منداڵەکانی بهێنێتە دنیاوە، چونکە زۆر ئارەزوو دەکات هەستی دایکێک ببینێت لەکاتی منداڵبووندا، بێگومان ئەمەش بەڕێگای پزیشکی تایبەت دەکرێت پێی دەوترێت "in vitro"، هەر بۆیە دواجار هەر سێ منداڵەکەی وەک هەر دایکێک نۆ مانگ لە سکیدا هەڵدەگرێت و دەیانهێنێتە دنیاوە.

تۆماس ئێستا باوکی سێ کچە بەناوی "سوزان و سبین و ئۆستن"، منداڵەکانیشی بە "بابە" بانگی دەکەن و خۆی خێزانەکەی بە بەختەوەری دەژین، جگە لە تۆماس لە جیهاندا پێنج پیاوی تریش هەن بەهەمان شێوە بڕیاریانداوە خۆیان منداڵەکانیان بهێنە دنیاوە و رۆڵی دایک ببینن.













Picsart-24-02-23-21-31-09-085