نوێترین

recent

11/04/2016

ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ مووچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت


وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ دوو رۆژ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرابكرێت رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی‌ نیسانی‌ 2016، مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت".

وتیشی‌: "سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70 و 80 و داموده‌زگاكانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت".

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 2016/4/11 ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085