

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە ئەو بڕە پارەیەی مانگانە لەمووچەكانیان پاشەكەوت دەكرێ، نافەوتێ و قەرەبویان دەكاتەوە.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: سیستمی پاشەكەوت لەموچەی فەرمانبەران لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوەو زۆر بەڕونیش باسی ئەوە كراوە ئەو پارەیەی لەمووچەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە، پاشەكەوت دەكرێت.
وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم، دڵنیایی داوەتە فەرمانبەران كە پاشەكەوتی مووچەكانیان نافەوتێت و حكومەت قەرەبویان دەكاتەوە.
ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە كە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، لەساڵی ١٩٩٣دا حكومەتی هەرێم مووچەی شەش مانگی فەرمانبەران قەرزار بوو، بەڵام توانی لەماوەی ساڵێكدا ئەو موچەیە بداتەوەو قەرەبووی فەرمانبەران بكاتەوە.