

له راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان کەوێنەیەکی ئاڕاستەی لڤین کراوە تێیدا هاتووە "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 11ی نیسانی 2016، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و توركیا، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌شی هه‌رێم ناسه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت باران بارین له هه‌موو ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت".
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه"پێشبینی ده‌كرێت له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ناوچه‌ی گه‌رمیان زۆرترن رێژه‌ی بارانی لێببارێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاو به‌رز ده‌بێته‌وه و لافاو دروست ده‌بێت، له‌پاش ئه‌وه‌ش له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوك بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو هه‌یه له‌و شارانه‌ش".