
ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت كە دەستیانكردووە بە دروستكردنی هێزی چەكدار و ئەو كەسانەشی كە پەیوەندیییان پێوە دەكەن پێویستە خۆیان چەك و پێدوایستییە چەكدارییەكانیان پێ بێت.
عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد: "دەستمانكردووە بە دروستكردنی هێزێكی چەكداریی خۆبەخش لە قەزای چەمچەماڵ".
وتیشی: "لەئێستادا بانگەوازمان دەستپێكردووە و بۆ ئەوەی خەڵك پەیوەندی بە هێزەكەمانەوە بكات بۆ ئەوەی ئەگەر ناچاربین و هیچ یاسا و رێسایەك نەبێت بەرگری لە خۆمان دەكەین".
لەبارەی ژمارەی چەكدارەكانیانەوە، وتی " لەئێستادا 15 چەكداری ناوی خۆیان بۆ هێزە چەكدارە خۆبەخشە نووسیوە".
ئاشكراشیكرد: "پێشبینی دەكەم نزیكەی 500 چەكداری خۆبەخش كۆبكەینەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەو كەسانەی پەیوەندی بە ئێمەوە دەكەن دەبێت خۆیان چەك بێنن، من خۆشم هەموو جۆرە چەكێكم هەیە، بەڵام بە ئەندازەی ئەوە نییە بەشی هێزێك بكات".
سەبارەت بە جۆری چەكەكانییان وتی: "ئەوە ئاشكرا ناكەم، چونكە نهێنی عەسكەرییە".
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی: "دروستكردنی ئەم هێزە پاش ئەوەهات كە شێخ جەعفەر و فازیل بەشارەتی هەڕەشەیان لە بزووتنەوەی گۆڕان كرد، ئەگینا من پێش ئەوەش بە یەك وشەش باسی هێزی چەكداریم نەكردووە".
خەندان