عبدلله پۆڵا
بەبەشداری 196 ولات كۆبوونەوەكانی ژینگەو پارێزگاری گۆی زەوی لەپاریس دەستی پێكردو لەكۆبۆنەوەی كۆتایی بریاریاندا كەوا رێژەی پیسبوونی ژینگە لە 2 پلە بۆ پلەو نیوێك كەم بكەنەوە، ئەودرۆیە شاخدارانەی بانكیمۆن سكرتێری نەتەوە یەگرنووەكان و فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كەوا بەیانی خیتامی كۆنفرانسەكەی خوێندەوە، ئەو پێشنیارە هەر لەدرۆیەكەی ئەتاتورك و ئەردۆگان دەچێ، كاتێ لەگەرمەی هەلبژاردنەكان ئەردۆگان بەرمالێكی پێستی ریوی لەسەر شانی كردبوو، بەناوكوچەوكۆلانەكانی ئامەدو ئاگرین دەگەرا قورئانێكیشی بەدەست وەبوو، بۆئەوەی دەنگی كورد كۆبكاتەوە، یانئەو كاتەی داوای مافی مرۆڤ دەكەن و قاعیدەو داعش و نەسرەو جیهادو حزب والله و حەشدی شەعبی و بۆكوحەرام و حەرەكەی شەباب و حوسییەكانمان بۆ دروست دەكەن، ئەمرۆ جیهان پتر لە 60 ملیۆن ئاوارەو كۆنفرانسی لوتكەی جیهانی ژینگە دوپلە لەپیس بوونی ژینگە كەم دەكاتەوە؟
چەكەكانیكۆكژو نیوترۆنی و هەیدرۆجینی و مووشەكە بالستییەكانیان سولر كردووەو هەر پلەكی دەوێ بۆ ئەوەی هەمووی خاپوور بكات، لەپێناو پارێزگاری لەبەرژەوەندییەكانیان كەوا تەنها بۆخۆیان ژیانیان دەوێ و بۆ میللەتانیش ژێردەستی و ئاوارەیی،

بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم لینكەی Cnn بكەن