نوێترین

recent

12/12/2015

قەزای سۆران : توركیا مەشق بە هێزەكانی حدكا دەكات بۆ لێدانی پەكەكە


هێزێکی تورکی ماوەی نۆ ڕۆژە لە (باپشتیان) سەر بەقەزای سۆران مەشقی سەربازیی بە چەکدارەکانی حیزبی دیموکراتی كوردستانی ئێران (حدكا)دەکات.

سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن رایگەیاند، ئەم مەشق پێکردنە بۆ ئەوەیە ، کە ئەو هێزەی (حدكا) ڕووبەڕووی هێزەکانی (PKK) بێتەوە، وەک هەستیش پێدەکرێت ماوەیەکە کادیرانی(حدكا) کەوتونەتە باسکردنی (PKK) و بەخراپی لێدوان قسەیان  لەسەر دەکەن.

شایانی باسە  ئەم مەشق پێکردنەی سەربازانی تورک، لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆ و رێککەوتنەی نێوان مەسعود بارزانی و ئۆردوغانیش دێت، کە دەیانەوێت بەمزوانە هێرش بکەنە سەر بارەگا و هیزەکانی (PKK) لەلایەکی دیکەشەوە پاتی دیموکراتی کوردستان بەهاوکاری تورکیا بۆ مانەوەی خۆی دەیەوێت هەموو هێزە کوردییەکان بەگژیەکتردا بداتەوە.


كوردستان پۆست
Picsart-24-02-23-21-31-09-085