
عەلی حەمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی رایدەگەیەنێت سەرجەم داتا‌و گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناراستن و هیچ ناوەندێکی فەرمی نیە ئەو داتایانە پشت راست بکاتەوە.
ئەم ئەندام پەرلەمانە باس لە هەندێ داتای سامانە سروشتییەکان دەکات لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کەرکوکیشەوە، کە دەڵێت: پارەی ئەو نەوتە هیچی دیارنیەو تەنانەت یەک دیناریش لەو پارەیە بۆ پارێزگاکان سەرف ناکرێتەوە بە نمونە کەرکوک.
وتیشی: نه‌ك ته‌نها هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌ڵكو گرێبه‌سته‌كانیش كه‌س نازانێت چۆنن و له‌گه‌ڵ كێ كراون، بۆیه به بۆچوونی من ناكرێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به ناشه‌فافی بمێنێته‌وه.
ئه‌وشی خسته‌ڕوو: به‌ره‌سمی نوسراومان بۆ دیوانی چاودێری دارایی كردوه له باره‌ی به‌دواداچوون بۆ گرێ به‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان، به‌ڵام له وه‌ڵامدا پێیان راگه‌یاندین، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه رێگه‌یان پێ نادرێت .
عه‌لی حه‌مه ساڵح لەسەر دەتاکانی هەناردەکردنی نەوت دەڵێت: جگه له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی بۆریه‌وه كه رۆژانه له 650 بۆ 700 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت، هه‌موو رۆژێكیش حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 300 بۆ 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به رێگه‌ی تانكه‌ر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و پاره‌كه‌شی دیار نیه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك دینار بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ش سه‌رف ناكرێت كه لێی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت باشترین نمونه‌ش شاری كه‌ركوكه.