
ئازاد فایەق محمد
ئەم وێنەیەی سەرەوە کە دەیبینیت وێنەی دوو هاوڕێ نییە یەکتریان بەسەر کردبێتەوە، وێنەی دوو کەس نییە هەردووکیان لە ناو رێکخراوێکدا کار بکەن، هی دوو کەس نییە هاوتەمەن، هاو پیشە دۆەست و خۆشەویستی یەکتر بن.ئەم دوو کەسە دوو قێزەوەندن کە دەسەڵاتێکی پیس، کە دەسەلاتێکی خوێڕی بە مانای وشە کۆی کردوونەتەوە. ئەم وێنەیە بەرهەم ساڵح و ئاری هەرسینە لە فەیسبوکدا بڵاوکراوەتەوە کۆمەڵیک کەسانی سادەهزر و کەمبین، هەندێک لە دلسۆزیی و خەمخۆرییانەوە ناڕەزایی ئەوەیان دەربڕیوە کە نەدەبوو بەرهەم ساڵح بچۆایەتە خزمەت صۆرانییەکی سوکیی پارتیی؟ منیش دەمەوێت قسەی خۆم بە کورتکراوەیی لەسەر ئەم وێنەیە و کۆمینتاری خەڵکەکە بنووسم، هەست دەکەم خەڵکی ئێمە ئەم وێنە و سەردانانە ئاڵۆزیی سەری کردۆتە کای سەر ژیانیان و قسەی لەسەر دەکەن و مەسەلە گرنگەکانیان لە بیرچۆتەوە.
ئاری هەرسین، کوڕی حەمە هەرسینی کوژراوی دەستی بنەماڵەی بارزانییە لە ئێران، راستە ئاری وەک نووسیویانە هەموو شتێک بووە، جارجارەش جامانەی سوور لە سەر دەپێچێت، دەبێت پرسیاری ئەوە لە خۆیان بکەن، کە ئەم کابرایە بۆچی لە ناو پارتییدا جێگای بۆتەوە، چونکە سووکە، سوکایەتیی لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکەی نا، کە زۆر کەس لە هۆڵەندا قسە لەسەر رەفتار و ئەتوارە ناشرینەکانی دەکەن. بۆ نمونە هاوڕێیەکم گێڕایەوە لەیەکێک لە ڕێخراوە کوردییەکانی ئەو وڵاتەدا، ئەم ئارییە خۆی هەڵبژاردبوو، تەنیا یەک دەنگی هێنابوو، ئەویش دەنگی خۆی بوو، تەنانەت ژنەکەی لەوێ بووە دەنگی پێنەدابوو، ئەوەی گومانمان بۆ ناهێڵێتەوە ئەوەیە ئەم ئارییە وەک وەفایەک بۆ باوکی کوژراوی، وا ئیستا خزمەتی بکوژانی باوکی دەکات، باوکی لەبەر ئەوەش کوژرا کە پارەی ئاشبەتاڵی لە لابوو، ویستی پارەکە بۆ خۆی حەپەلووش بکات، کوڕەکانی بارزانی کوشتیان، چونکە نەیدەویست پارەکەیان بداتێ.
ئەمڕۆ لای من و لای زۆرێکیش هەر کەسێک پارتیی بوو، کە سەرنەرویی بوو بۆ بنەماڵەی بارزانیی، ئەوا سەری نەوی دەکات بۆ هەموو شتێک، لە جوانیی و لە رەوشت دادەماڵرێت، پێویستە پێناسەیەکی تایبەتیی بۆ بکەیت. کەسایەتیی پارتیی کەسایەتییەکە، هەرچی وشە ناشرینەکانی شەلاتیی و قسەی سەرجادە و لاکۆڵانەکانە شایانێتی بە باڵایدا داببڕێت، لە ناو فەرهەنگی سیاسییدا، ناپاک، مافیا، خائین ... هتد زیار هەڵدەگەرێت و پێناسەی ئەو وشانە شەرمەزارن کە ناتوان بە بالای پارتییەکاندا خۆیان داببڕن. چونکە ئەو ووشەگەلانەی کە خەریکە دەسوێن و جێگەی خۆیان ناگرێتەوە، پارتییەکیان ختوکەیان پێی دێت، خۆیان لە شوێنی دیکەدا دەبیننەوە کە لە ناو ئەو وشە ناشرینانەدا تێیدا هەست بە جوانی و ماناداریی خۆیان دەکەن، تۆ سەیر بکە هەرچی سۆرانییەک پارتی بێت بزانە کەسانی چەند تێکشکاوە؟
بەرهەم ساڵح، کوڕی ساڵحی رەشەی دادوەری پێشووی سلێمانی، جێگری سکرتێری یەکێتیی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتە دوابڕاوەکەی هەرێم، کاندید بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، دکتۆرا لەوەدا کە کاری پێی نەکردووە و ناشیکات، ئەم دکتۆر بەرهەمە، چونکە لە سیاسەتکردندا هەر لە گەنجێتیەوە بەتێکشکاویی ژیانی بەڕێکردوە، وەک بزماری خوارە، کە دایدەکوتی ڕاستبونەوەی لە محاڵ دەچێت، تەماشای جلەکانی بەری بکە، بزانە چی تێدا دەخوێنیتەوە، بە جلەکانییدا تکا و پاڕانەوەی هەژارانەی پێوەدیارە، نەک سادەیی، تەماشای شوێنی دانیشتن و راست و چەپیی شوێنەکانیان بکە، چۆن ئاری هەرسین وەکو کەڵەشێر لەلای سەرەوە دانیشتووە، وەک ئەوەی بەرهەم پێی بڵێیت من گوناحم کاکە ئاری بەڵکو واستەیەکم بۆ بکەیت و ئاوڕێکم لێ بدەنەوە. چونکە منیش وەکو ئەو موچەخۆر و مامۆستایانە چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، منیش دزیی و فەسادییم نەکردووە.
مێژووی سیاسیی بەرهەم ساڵح دیارە کە لە رابردوودا چی کردووە، کاتێک بەرهەم دەگیرێت لەوێوە ترسنۆکی و خۆفرۆشی ئەم کەسە دەست پێدەکات، وا بەلێشاو خەڵک دەگیرا و لە دار دەدرا، کەچی پیاوەکانی ئەمن بەرهەمیان بە زۆڵێتی و سیخوڕی گرتبوو، دوایی لە زیندان هێنایە دەرێ و بردیانە هۆڵی تاقیکردنەوە، دوایش رەوانەی دەرەوەی عێراقیان کرد، تا لەوێ بەردەوام پەیوەندییەکانی بە سەفارەتی عیراقەوە نەپچڕێت.جارێک کادێرێکی پارتی پێی ووتم دۆکۆمێنتی بەرهەممان لایە لە یادی لەدایک بوونی سەددامدا لەسەفارەتی عێراق لە لەندەن دانیشتووە، ئەم قوتابییە لەئاهەنگەکەدا بەشداربووبوو.
بەرهەم چۆن تێک ناشکێت و لەگەڵ ئاری هەرسیندا دیدار ناکات، بۆ ئێمە بیرمان چۆتەوە لە ١٧ی شوباتدا چۆن داوای لە نێچیر کرد هێزی زرێڤان بۆ سلێمانی و سەرکوتکردنی خەڵکی شارەکەی بنێرێت، دوایش ستایشی پیاوکوژەکانی کرد کە خەڵکیان سەرکوتکرد بوو.
لە کتێبی نهێنێکانی ژیاندا ئۆشۆ دەڵێت: "هزر بچێنە، دروێنەی کردەوە بکە. کردەوە بچێنە، دروێنەی نەریت بکە، نەریت بچێنە، دروێنەی کەسایەتی بکە، کەسایەتی بچێنە، دروێنەی چارەنووست بکە".منیش دەڵێم بۆیە کورد ئاوای لێهاتووە، چونکە چارەنووسی داوەتە دەست ئەم نمونانە، کە ئەم جۆرە کەسایەتییانەیان هەیە.
تۆ سەیربکە بەرهەم ساڵح بەناو جێگری تاڵەبانییە، بەڵام لەگەڵ سوکترین کەسدا ڕۆیشتوە قاوە ژەهر دەکات، لەکاتێکدا دەیان و سەدان کەسی نێو یەکێتی کە مێژوویەکی خوێناویی و زەحمەتیان بەڕێکردوە بەدەیان تکا و رجا ناهێڵن بگەنە لای.ئەوەی لای من جێگەی تێڕامان نییە، کە بپرسم چی ئەم دوانەی کۆی کردونەتەوە!؟ بە پێچەوانەی ئەو کەسانەوە کە لە فەیسبوکدا رەخنە دەگرن، من دەڵێم بە راستی سوکایەتییە بۆ سوکێکی وەکو ئاری هەرسێن رێگای داوە بەرهەم ساڵح لەگەڵیدا دابنیشێت و ئەو وێنەیە بڵاوبکرێتەوە.تەماشا بکەن کاکە ئاری هەرسین بە جلی خاکیی و پێشمەرگایەتییەوە لەبەرەکانی جەنگ گەڕاوەتەوە، ئەو جلانەی کە لە بەرگی قوە خاصەی جارانی بەعس دەچێت،، ئەم کاک ئارییە ماندووە دانیشتووە، کەچی بەرهەم نەیهێشتووە پشوویەک بدات و لەناو ماڵ و منداڵی خۆیدا قاچیێک رابکێشێت.
« ئاژانسی وڵات بەرپرس نیە لە ناوەرۆكی ئەم بابەتە »