
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ ته‌قه له نێوان كه‌شتیه چه‌ك هه‌ڵگره‌كانی ڕوسیا و توریكا ڕویداوه.
ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیاوه ئاشكرایكردووه: ئه‌مڕۆ كه‌شتیه سه‌ربازیه‌كانی توركیا به ته‌واوه‌تی نزیك بوونه‌ته‌وه له كه‌شتیه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگری ڕوسی، له‌به‌ر پاراستنی دۆخه‌كه و ڕونه‌دانی شه‌ڕ كه‌شتیه ڕوسیه‌كه ناچابووه ته‌قه له كه‌شتیه توركیه كه بكات و نه‌هێڵێت زیاتر بێته پێشه‌وه.
ڕۆیته‌رز ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه: وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ده‌ست به‌جێ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیای ئاگاداركردووه‌ته‌وه و داوای ڕونكردنه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه كردووه.