
قه‌ناس به‌ده‌ستێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی به‌ریتانیا له‌نزیك شاری موسڵ به‌سێ گوللــه پێنج تیرۆرستی داعش ده‌كوژێت .
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه به‌ریتانیه‌كان ، سێ هه‌فته پێش ئێستا كاتێك زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه كه داعش گروپێكی شاره‌زا له بۆمبڕێژكردنی شوێنه‌كان و تیرۆرسته‌كان پێكهێنراون و له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری موسڵ ده‌ستبه‌كاربوون ، قه‌ناس به‌ده‌ستێكی سوپای به‌ریتانیا ئه‌ركی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و گروپه‌ی پێده‌درێت .
قه‌ناس به‌ده‌سته‌كه باسیله‌وه‌كردوه: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌م پێ‌سپێردرا له بۆسه‌یه‌كدا پێنج له تیرۆرسته‌كان به‌به‌رچاومه‌وه ئاشكرابوون ، دواتر توانیم به‌سێ گوللــه ئه‌و پێنج تیرۆرسته بكوژم .
وتیشی: تیرۆرستانی داعش له‌سه‌ر رێگه‌ی هێزه‌كانی سوپا و پێشمه‌رگه خه‌ریك دانانی بۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هاتوچۆی كاروانه سه‌ربازیه‌كان پێیاندا بته‌قێنه‌وه .
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و سه‌ربازه به‌یه‌كێك له چالاكترین سه‌ربازه‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ریتانیا له‌عیراق داده‌نرێت و به‌و كاره‌ی رێگری له‌گه‌وره‌ترین ته‌قنیه‌وه كردوه.