
لە ئێستادا پارە بۆ دابەشكردنی مووچە ئامادەنیە "وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی ئاماد کردووە، بەڵآم لە ئێستادا پارە بۆ دابەشكردنی مووچە ئامادەنیە ".
ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، سەبارەت بە پرسی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە كردووە، پێیان ڕاگەیاندووە، كە تەنها خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9-یان ئامادەیە و هەركات گوژمێك پارەیان بگاتە دەست، خشتەكە ڕادەگەیەنن.
وتیشی: "ئەگەرێكی زۆر هەیە، هەر ئەم هەفتەیە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەست پێ بكات و یەكەم وەزارەتیش، كە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت".
ڕاشیگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچە، وەزارەتی دارایی پێویستی بە داهاتی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆیە و چاوەڕیی گەیشتنی پارەی فرۆشراوی نەوتە لە (هاڵك بانك) و لە ڕێگەی (بانكی كوردستان)ەوە.