
عزەت شابەندەر، سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، دەڵێت: لەكوردەكان خۆیان زیاتر پشتگیری لەبنیادنانی دەوڵەتی كوردی دەكەم و تەكئیدیش دەكاتەوە كە زۆرینەی پێكهاتەی سونە لەگەڵ بنیادنانی دەوڵەتدان.
عزەت شابەندەر، ئاماژەی بەوەداوە: من لەگەڵ دەوڵەتی كوردیم لەكورەكان زیاتر، چونكە میللەتی كورد مافی خۆیان بڕیارە لەچارەنوسی خۆیان بدەن، بەڵام لەسەر حسابی پێكهاتەی تر نا، پێشی وایە چارەسەرێكی لەو جۆرە لەگەڵ كورددا باشترە لەمانەوە بەو شێوەیەی ئێستا.
شابەندەر، ئاماژە بەوەشدەدات: زۆربەی سونەكان رازین كە مافی كورد بدەن بۆ بنیادنانی دەوڵەت، تەئكیدیش دەكاتەوە كە سونە بەرژەوەندی لەوەدا نییە كە عێراق بەشێوازێكی تاییفی دابەش ببێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1U0o9VJ
via IFTTT