
له نوێترین هه‌ڵوێستیدا پارتی دیموكراتی كوردستان هێرش ده‌كاته‌سه‌ر رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوكات یه‌كێتیش قه‌رزاربار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له به‌شی خۆیان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆش بوون و به‌شێكی یه‌كێتیش به “پاشكۆ” تۆمه‌تبار ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان نوێترین سه‌روتاری بۆ باسكردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌رخان كردووه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه “له‌ناو یه‌كێتی هه‌ندێ ده‌نگ هه‌ن كه ده‌ڵێن یه‌كێتی له ماوه‌ی ڕابردوودا بووه‌ته پاشكۆی پارتی. ئه‌مه دووره له ڕاستی؛ یه‌كێتی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانی پارتی بووه و زۆر جاریش پارتی بۆ پشتیوانی له یه‌كێتی له مافی خۆی خۆش بووه”.
پارتی ده‌ڵێت: “ئه‌وانه‌ی ئیمڕۆ هه‌وڵی تێكدانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ن كه هاوشان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی هه‌مان گرێ ده‌روونییه كۆنه‌كانی خۆیانن. هه‌ر ئه‌وانه‌یشن نه‌ك ته‌نیا بوونه‌ته پاشكۆی، به‌ڵكو بڕیاری یه‌كێتییشیان ته‌سلیمی نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه”.
له سه‌روتاره‌كه‌دا پارتی ده‌پرسێت: “ئایا ڕه‌وایه چاره‌نووسی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بدرێته ده‌ستی كه‌سێك كه حزبه‌كه‌یانی له‌توپه‌ت كرد و، ئێستایش ده‌یه‌وێ زیاتر بچووكی بكاته‌وه و، هیچ ئیشێكی نییه، ته‌نیا ده‌یه‌وێ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تیی پارتی بۆ لای خۆی ڕابكێشێت و، ده‌یه‌وێ سیسته‌مێك دابمه‌زرێنێت كه له گرده‌كه‌وه به ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ، پارله‌مان و سه‌رۆكی وڵات و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كۆنتڕۆڵ بكات؟ ئایا ڕه‌وایه كه‌وادیری یه‌كێتی گوێ بۆ نه‌فه‌سی دوژمنكارانه شل بكات و، پشت له‌و ئاشتی و برایه‌تییه بكات كه جه‌نابی مام جه‌لال بناخه‌ی بۆ دانا؟”.
هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه “پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستله‌ناوده‌ست ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵكی تر به شێوه‌یه‌كی نامه‌سئولانه یاری به چاره‌نووسی گه‌لی كوردستانه‌وه بكه‌ن”.
ئه‌مه‌ش ده‌قی سه‌روتاره‌كه‌یه:
سه‌روتاری ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی
شه‌ڕی نه‌گریسی خۆكوژی، قۆناغێكی تاریك و تاڵ بوو و، به‌شێكی ئاسه‌واره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌تا ئێستایش هه‌ر ماون. خۆشبه‌ختانه ئه‌م قۆناغه ناخۆشه كۆتایی هات و به ڕێككه‌وتنی ئاشتیی نێوان یه‌كێتی و پارتی و دواتریش ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و كاری پێكه‌وه‌یی، ده‌ستكه‌وتی زۆر مه‌زن له ئاستی نێوخۆیی و عێراق و نێوده‌وڵه‌تی، بۆ هه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ر كران.
پێكه‌وه‌بوونی یه‌كێتی و پارتی، له‌سه‌ر ئه‌و بنامایانه بوون كه جه‌نابی مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون، كه خۆی له ته‌وافوق و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه و كاركردنی هاوبه‌ش بۆ پێشخستنی كوردستان ده‌دیته‌وه. پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه گه‌ییشتنه زۆر ئامانجی مه‌زن. كوردستان بووژایه‌وه و ئیداره‌كان یه‌كیان گرته‌وه و فره‌یی سیاسی و ئازادیی بیروڕا په‌ره‌ی سه‌ند. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م پێكه‌وه‌بوونه، پێگه‌ی گه‌لی كوردستان له ئاستی جیهانیدا هه‌ڵكشانێكی بێوێنه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت. هه‌موو ئه‌وانه له ئه‌نجامی برایه‌تی و پێكه‌وه‌بوونی پارتی و یه‌كێتییه‌وه بووه.
هه‌ر ئه‌و برایه‌تییه‌ش بووه كه وای كرد، پێشمه‌رگه به خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعش بشكێنێت. فیداكاریی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌كێتی له یه‌ك سه‌نگه‌ردا، باشترین به‌ڵگه‌یه كه یه‌كبوون و یه‌كڕیزی چۆن ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتن و شانازیی نیشتیمانی. له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كاندا له‌ژێر فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی پارتی شه‌هید بوونه و، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی‌یش، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی خوێنی خۆی به‌خشیوه. ئه‌وه ئه‌م وانه گرانبه‌هایه‌یه كه ده‌بێ سیاسییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی لێی فێر بن و بیكه‌نه هه‌وێنی كاری داهاتوویان. ده‌بێ له‌وه‌یش دڵنیا بین كه پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستله‌ناوده‌ست ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵكی تر به شێوه‌یه‌كی نامه‌سئولانه یاری به چاره‌نووسی گه‌لی كوردستانه‌وه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێز بۆ هه‌موو یه‌كێتییه تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان، به‌داخه‌وه له‌ناو یه‌كێتی هه‌ندێ ده‌نگ هه‌ن كه ده‌ڵێن یه‌كێتی له ماوه‌ی ڕابردوودا بووه‌ته پاشكۆی پارتی. ئه‌مه دووره له ڕاستی؛ یه‌كێتی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانی پارتی بووه و زۆر جاریش پارتی بۆ پشتیوانی له یه‌كێتی له مافی خۆی خۆش بووه. باشترین نموونه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 بوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی له‌تكردنی یه‌كێتی له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه، یه‌كێتی ده‌نگی زۆر دابه‌زی، به‌ڵام پارتی ڕه‌چاوی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانی كرد و كورسییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌ش كرد و، هه‌ر به چاوی یه‌كێتییه‌كه‌ی جاران سه‌یری یه‌كێتی كرد. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمڕۆ هه‌وڵی تێكدانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ن كه هاوشان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی هه‌مان گرێ ده‌روونییه كۆنه‌كانی خۆیانن. هه‌ر ئه‌وانه‌یشن نه‌ك ته‌نیا بوونه‌ته پاشكۆی، به‌ڵكو بڕیاری یه‌كێتییشیان ته‌سلیمی نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه.
قه‌یرانه‌كه‌ی ئێستا نه له مه‌سله‌حه‌تی كوردستانه و نه له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتییش. ئه‌بێ یه‌كێتییه‌كان به قووڵی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئایا گۆڕان هیچ كات ئاماده ده‌بێت كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستاندا، یه‌ك كورسیی خۆی بداته یه‌كێتی؟ ئایا ڕه‌وایه چاره‌نووسی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بدرێته ده‌ستی كه‌سێك كه حزبه‌كه‌یانی له‌توپه‌ت كرد و، ئێستایش ده‌یه‌وێ زیاتر بچووكی بكاته‌وه و، هیچ ئیشێكی نییه، ته‌نیا ده‌یه‌وێ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تیی پارتی بۆ لای خۆی ڕابكێشێت و، ده‌یه‌وێ سیسته‌مێك دابمه‌زرێنێت كه له گرده‌كه‌وه به ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ، پارله‌مان و سه‌رۆكی وڵات و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كۆنتڕۆڵ بكات؟ ئایا ڕه‌وایه كه‌وادیری یه‌كێتی گوێ بۆ نه‌فه‌سی دوژمنكارانه شل بكات و، پشت له‌و ئاشتی و برایه‌تییه بكات كه جه‌نابی مام جه‌لال بناخه‌ی بۆ دانا؟
from Wllat Net http://ift.tt/1EcCJT2
via IFTTT