
عەمید عەبدولخاڵق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ڤیدیۆو وێنەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی پۆلیس بڵاوبكەنەوە، كە وێنەی مەسعود بارزانیان پێوەبووە.
شەوی رابردوو ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبیلی وەزارەتی ناوخۆ، كە ژمارەی پۆلیسیان لەسەر بووە، بەناو شاری هەولێردا بۆ ماوەیەكی زۆر سووڕانەوە، كە ئۆتۆمبیلەكان وێنەی مەسعود بارزانیان پێوەكرابوو.
لەبارەی ئەو نمایشانەی هێزەكانی پۆلیس، عەمید عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر ووتی: هێزەكانی پۆلیس لەئەركردا بوون، ئەوە كاری خۆمانە.
عەمید عەبدولخالق تەڵعەت لەبارەی ئەوەی بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە وێنەی بارزانیان پێوە كراوە وتی: دەتوانن ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی لاتانە بڵاویبكەنەوە.
وڵات بۆ دڵنیایی، چەند وێنەو ڤیدیۆییەك بڵاودەكاتەوە، كە هێزەكانی پۆلیس بەئۆتۆمبیلو وێنەی بارزانییەوە نمایش دەكەن.
ڤیدیۆی یەكەم كلیك لێرە بكە
ڤیدیۆی دووەم
from Wllat Net http://ift.tt/1DF6k7o
via IFTTT