سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان رایگەياند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هێرشكراوهتە سەر تیمی كەناڵی KNN و هەڕەشە لە پەیامنێری KURDSAT كراوه.
پێش نیوەڕۆی رۆژی یەك شەممە تیمێكی كەناڵی KNN (هانا ئیسماعیل پەیامنێر، گۆران لەتیف وێنەگر)لە لە كاتی رووماڵی تێكدانی خانووەكانی مامزئاوای شاری هەولێر لەیەن هێزێكی چەكدارەوە پەلامار دران.
بەرپرسی كەناڵی KNN لە شاری هەولێر، شەوقی كانەبی بە میترۆی راگەیاند لەكاتی وێنەگرتنی ئەو رووداوە هێزێكی زێڕەڤانی هەڵیانكوتاوەتە سەر تیمەكەمان وتی: “بەداری كارەبایی لێیان داون هەروەها بە شەق و قسەی ناشرین” جەختیكردەوە، “یەكێك لە پلەدارەكانی زێڕەڤانی جنێو سوكایەتی زۆری كردووە”.
كانەبی، باسی لەوەشكرد كە كامێرای تیمەكەیان شكێنراوە و دەستگیراوە بەسەر گشت كەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمەكە وتیشی: “ئەو دوو رۆژنامەنووسە دەستبەسەر كراون و بۆ ماوەی سێ سەعات له بنكەی پۆلیسی شەمامك ماونەتەوە”.
پاش هەوڵی پەیوەندییەكانی كەناڵی KNN تیمەكە ئازاد دەكرێن، “بەڵام كاسێتەكە نەدراوەتەوە بە تیمەكە”.
هەروەها چەندین نامەی هەڕەشە و جنێودان نێردراوە بۆ پەیامنێری كەناڵی كوردسات كە ناوەڕۆك هەڕەشە و ژمارەی ئەو مۆبایلەی هەڕەشەی پێكراوە لە لای سەنتەری میترۆ پارێزراوە.
پەیامنێری كەناڵی كوردسات لە شاری هەولێر هاوكار عهبدولرهحمان بە میترۆی راگەیاند، چەند رۆژێكە هەڵمەتێكی هەڕەشەو و جنێودان و سوكایەتی بەرامبەر كراوە وتی: “هەڕەشە لە ژیانم دەكرێت سوكایەتی و جنێودان لە ئاستێكدایە باسناكرێت و هەمووی پاش 23ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردووە”.
سەنتەری میترۆ وێڕای ئیدانەكردنی پەلاماردان و هەڕەشەكانی سەر تیمی كەناڵی KNN و پەیامنێری KURDSAT. داواش لە دەزگاكانی جێبەجێكار دەكات نەبنە بەشێك لە ململانێ سیاسی و هەوڵی جدییان بخەنە گەڕ بۆ ئاشكراكردنی شوناسی پەلاماردەرو هەڕەشەكار و بدرێنە دادگا.
from Wllat Net http://ift.tt/1UhBztU
via IFTTT
