له‌یاداشتێكدا كه ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان “مه‌سعود بارزانى” كردووه، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان “ساڵح فه‌قێ” داوا ده‌كات یاساى تاقانه‌كانی جینۆساید ئیمزا نه‌كات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
له‌یاداشته‌كه‌یدا بۆ بارزانى، كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست وڵات كه‌وتوه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی “ساڵح فه‌قێ” ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه “به‌پێى یاساكه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى تاوانى جینۆساید بوونه‌ته تاقانه نایان گرێته‌وه كه مافى خۆیانه، هه‌روه‌ها ئه‌و تاقانانه‌ى كه له دایكى خۆى كه‌سى نه‌ماوه تاقانه‌یه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌ندامێك یان چه‌ند ئه‌ندامێكى له دایكێكى تر‌ى له مافى تاقانه بێ به‌ش ده‌بێت”.
ده‌قى یاداشته‌كه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ بارزانى؛
from Wllat Net http://ift.tt/1CQvry2
via IFTTT
