له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر به‌لێدوانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان “عه‌لى عه‌ونى” كه به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنه‌كه‌ى 23 ى حوزه‌یرانى 2015 ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌زۆرینه‌ى سه‌خیف ناوبردووه، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان “عه‌لى حه‌مه ساڵح” ده‌ڵێت “هه‌موان ده‌زانن کێ سه‌خیفه!، ئێمه یان ئه‌وانه‌ی ٢٠ ساڵ زیاتره خه‌ریکی رووتانه‌وه‌ی ئه‌م میللـه‌ته‌ن!”.
له‌نوسینێكدا كه له‌په‌یجى تایه‌بتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، عه‌لى حه‌مه ساڵح رایگه‌یاندووه “هه‌موان ده‌زانن کێ سه‌خیفه! ئێمه یان ئه‌وانه‌ی ٢٠ ساڵ زیاتره خه‌ریکی رووتانه‌وه‌ی ئه‌م میللـه‌ته‌ن، له‌زه‌ویه‌وه بۆ نه‌وت و له‌نه‌وته‌وه بۆ داهاتی خاڵی سنوری”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو “کێ سه‌خیفه، ئێمه یان ئه‌وانه‌ی که‌به‌به‌رچاویانه‌وه به‌رپرسه‌کانیان خه‌ریکی تاڵان‌کردنی وڵاتن و نه‌ک جورئه‌تی قسه‌کردنێک ناکه‌ن، به‌ڵکو بوونه‌ته پاسه‌وانی دزیه‌کانیان”.
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه “خوا ته‌مه‌ن باقی بکات بۆ ئه‌م میللـه‌ته ده‌رده‌که‌وێت کێ سه‌خیفه”، ناوبراو ئه‌وه‌شى نوسیوه “پێویسته پارتی دیموکرات، ئه‌م زمانه نابه‌رپرسانه بێده‌نگ بکات، چونکه ئه‌مه زمانی ترازانه نه‌ک سازان”.
from Wllat Net http://ift.tt/1CQvry4
via IFTTT
