ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە شارۆچکەی شەقڵاوە لە هەرێمی کوردستان چیتر شارۆچکەیەکی کوردی نییە چونکە دانیشتوانی شارۆچکەکە نزیکەی ٢٥ هەزارە لە کاتێکدا ٣٠ هەزار ئاوارەی عەرەبی لەخۆ گرتووە.
نەوزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به رۆژنامه‌که‌ی وتووه “ئێمه ئێستا به شه‌قڵاوه ده‌ڵێین شه‌قلوجه (وەک ئاماژەیەک بۆ زۆری ئاوارەی عەرەبی شاری فەلوجە لە شارۆچکەکەدا) و ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌کان بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان بارگرانییه‌کی زۆری دروستکردووه.”
ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە “کۆچی بەلێشاوی عەرەبەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی نەتەوەکان لە کوردستاندا و زۆرێک لە کوردەکانیش ئەوە بە مەترسی دەزانن و بڕوایان وایە خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییان له‌به‌ین ده‌بات.”
بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانیشتوانی ناوچە عەرەبەکان ڕوویان لە کوردستان کردووە و زۆربەی ئەو ئاوارانە لە کامپدا نین و سەربەخۆ بە شارەکانی هەرێمدا بڵاوبوونەتەوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1UhxUfK
via IFTTT
