نوێترین

recent

03/07/2015

ده‌زگای پاراستن پلانێكی مەترسیدار بەرامبەر لایەنگرانی 4 لایەنەكە ئه‌نجام ده‌دات

5 layan

 

پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لەلایەن دەزگای پاراستنەوە پلانێكی مەترسیدار لە ئارادایە بەرامبەر بە چوار لایەنەكە (یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكێتی و گۆڕان) ، دەشڵێت: ئەم دەزگایە ئاگاداردەكەینەوە، كە ئەگەر هێزی ئەمنی بەكاربهێنن لەململانێ سیاسیەكاندا ئەوا دۆخی هەرێمی كوردستان بەرەو ئاقارێكی خراپ دەبەن .

سۆران عومەر، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بۆ كوردیو رایدەگەیەنێت: لەچەند سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە: دەزگای پاراستن كۆبونەوەتەوە بۆ داڕشتنی پلانێك بەرامبەر ئەندامانی هەر چوار لایەن “كۆمەڵ و یەكگرتوو، گۆڕان و یەكێتی” لەنێو ئەمانەشدا بەتایبەت باس لە كۆمەڵی ئیسلامی كراوە كە لەچەند ناوچەیەكی جیاواز دەست بكەن بەدروست كردنی مەلەف بۆ ئەو ئەندامانەی لایەنەكان تاكو بیكەنە بەهانەی دەستگیركردنیان .

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: لێرەوە ڕای گشتی بەئاگادێنم لەمەترسی ئەو پلانەی دەزگایەكی ئەمنی حزبی مەترسیدار كە لەڕابردودا تێوەگلاوە لەبێ سەروشوێن كردنی چەندین كەس، لەئێستاوە ڕێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ و نەتەوەیەكگرتوەكان و قونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لەم هەوڵەی ئەم دەزگایە ئاگاداردەكەینەوە، كە ئەگەر هێزی ئەمنی بەكاربهێنن لەململانێ سیاسیەكاندا ئەوا دۆخی هەرێمی كوردستان بەرەو ئاقارێكی خراپ دەبەن .



from Wllat Net http://ift.tt/1dCaakQ
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085