نوێترین

recent

04/07/2015

گه‌رمای‌ سبه‌ینێ‌ مەترسیدار دەبێت

garma

 

روانگه‌ی‌ كه‌شناسی‌ له‌ عیراق هۆشداری‌ دا ده‌رباره‌ی‌ گه‌رمای‌ سبه‌ینێ‌ و داوای‌ له‌ هاوڵاتیان گرت خۆیان به‌دوور بگرن له‌ خۆدانه‌به‌ر تیشكی‌ خۆر به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ چه‌ند شارێكدا پله‌ی‌ گه‌رما ده‌گاته‌ 52 پله‌ی‌ سه‌دی‌.
 
روانگه‌ی‌ كه‌شناسی‌ له‌ عیراق رایگه‌یاند: پێشبینی‌ ده‌كرێت سبه‌ینێ‌ پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ عیراق به‌رزتر ببنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوور و له‌نێویاندا هه‌ردوو پارێزگای‌ به‌سره‌ و میسان كه‌ پله‌ی‌ گه‌رما ده‌گاته‌ 52 پله‌ی‌ سه‌دی‌.روانگه‌ی‌ كه‌شناسی‌ ئاماژه‌ی‌ دا به‌ “ئه‌گه‌ری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی تیشكی‌ بنه‌وشه‌یی تیشكی‌ خۆر بۆ سه‌دا 2″، هۆشداریشی‌ دا له‌ به‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و تیشكه‌ به‌وپێیه‌ی‌ ده‌بێته‌هۆی‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست.

یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو  روانگه‌ی كه‌شناسی‌ له‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رێكه‌وتی‌ 2ی‌ ته‌مموز، عیراق ده‌كه‌وێته‌ژێر كاریگه‌ری‌ شه‌پۆلێكی‌ گه‌رماوه‌ كه‌ له‌ هندستانه‌وه‌ دێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خرابووه‌ڕوو كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ شاره‌كانی‌ باشووری‌ عیراق پله‌كانی‌ گه‌رما 50 پله‌ی‌ سه‌دی‌ تێبپه‌ڕێنن و له‌ شاره‌كانی‌ باكوور و ناوه‌ڕاستیش چه‌ند پله‌یه‌ك كه‌متر بن.

روانگه‌ی كه‌شناسی‌ پێشبینی‌ كرد كه‌ ئه‌و شه‌پۆلی‌ گه‌رمایه‌ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت و رۆژانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو بگاته‌ ئه‌وپه‌ڕی.



from Wllat Net http://ift.tt/1H5jGrp
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085