ئەندامیی سەركردایەتی پارتی ئاماژە بۆئەوەدەکات پرۆژەی پارتی ئەوەیە كە سەرۆك لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرێت لەبەر ئەوەی پرۆسەیەكی دیموكراسیترە لەوەی كە لە نێوان ڕێككەوتنی لایەنەكانی سیاسی لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت
عەلی عەونی وتیشی”پێش دوو ساڵیش، سەرۆك لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا، هەر ئەو لایەنانەی كە ئێستا ناڕازین وتیان ‘چون سەرۆك لە پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، شتی وا نابێت’ و هەزار و یەك دەلیلیان هێنا و وتیان ‘با خەڵك سەرۆك هەڵبژێرێت’ وتمان باشە، ئێستا ئێمە دەڵێین با خەڵك سەرۆك هەڵبژێرێت، دەڵێن نا با پەرلەمان هەڵیبژێرێت، بۆیە بڕیار ئەوە نییە كە ئەو شوێنەی ئەوان بە هێزبن، گۆڕانكاری بەسەر یاسادا بێت.پێش دوو ساڵیش مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم بە نووسراوێك پەرلەمانی ئاگادار كردەوە كە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم یەكلایی بكەنەوە، بەڵام بە پێداگری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایەنەكانی تری سیاسی وتیان با سەرۆك دوو ساڵیتر ماوەكەی درێژ بكرێتەوە”.
سەبارەت بەوەی كە دەستی ئێران، لە پشت دانیشتنی 23ی حوزەیرانی پەرلەمانی كوردستان بووە، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی وتی”هیچ بەڵگەیەكمان لەبەر دەستدا نییە بەڵام جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە كە سەرۆكی هەرێمت نەبێت و وەكو سیستمی عێراقی لێ بێت، ئەمە خزمەتی پرۆژەی ئێران دەكات”.
from Wllat Net http://ift.tt/1dDv5UJ
via IFTTT
