ئاسایشی پارتی، بەهۆی چارەسەركردنی شەرڤانانی یەپەگەوە دكتۆرێك لە باشوری كوردستان دەردەكات و رێگری دەكات لەوەی جارێكی تر بێتەوە كوردستان.
ماڵپەڕی خەبەر 24 لە سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراوی ئاسایشی باشوری كوردستانەوە بڵاویكردووەتەوە، ئاسایش دكتۆر جەمال جەنبەلی لە باشوری كوردستان دوور خستووەتەوەو رەوانەی رۆژئاوای كوردستانی كرووە، ئەنجامدانی كاری مرۆڤدۆستی چارەسەركردنی بریندارانی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لە دەروبەری زاخۆ.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دكتۆر جەمال نارەزای بووە لە كۆت و بەندەكانی دەزگا ئەمیینەكانی پارتی و سەڕای ئاگاداركردنەوەو دوورخستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەكی دوورەدەست، بەڵام ئەو بەردەوام بووە لە كاری مرۆڤدۆستانەو چارەسەركردنی بریندارانی یەپەگە.
سەرچاوەكە روونیشی دەكاتەوە، بەوهۆیەوە ئاسایشی پارتی لە زاخۆ لە رۆژی 2ی ئایاردا دكتۆر جەمال جەمبەلی لە خاكی باشوری كوردستان دەركردووەو رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراوە.
خەبەر 24 بڵاویشكردووەتەوە، ئاسایش ناوی دكتۆر جەمالی داوە بە بازگەی فیشخابور بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لەوەی جارێكی تر بگەڕێتەوە خاكی باشوری كوردستان..
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناوچەی زاخۆ كە لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، رایگەیاند ، پارتی لە ناوچەكەدا گوشارێكی زۆر دەخاتە سەر لایەنگران و چالاكانی پەكەكەو پەیەدەو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئەمەش دوای ئەو شكستەی پارتی توشی هات لە ناوچەی شەنگال و بێ متمانەی خەڵكی ناوچەكە بەرامبەر سیاستی پارتی.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1Ic0gm1
via IFTTT
