نوێترین

recent

05/05/2015

پارتی ھەڵەبجەییەکان توڕە دەکات

لەسەر سوکایەتیکردن لەکەسوکار و شەھیدانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە و ھەڵەبجەییەکان، سکاڵای یاسای لەسەر نەقیبێکی پێشمەرگە تۆمار دەکرێت و داوای ڕوونکردنەوەی لەپارتی دەکرێت، بۆئەوەی بیسەلمێنێت کادیری حزبەکەیەتی یاخود نا.

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پەیجی تایبەتی خۆی کەسێک بەناوی(ئارمەند ھەژار) کەپلەکەی نەقیبی پێشمەرگەیە و وێنەی لەگەڵ سیروان بارزانی دا گرتووە، نووسیویەتی((خەڵکی ھەڵەبجە داعش و دروستکەری داعشن، ڕاستی ھەڵەبجە خۆی داعش و دروستکەری داعشی کوردە دەستی سەدام لەسەرتان بەزیاد بێت، دەبوو تەوێڵە و بیارەش لەناوببات بە کیمیاوی)).

لەبەرامبەر ئەو قسانەش، ئاراس عابید جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانبانی کیمیابارانی ھەڵەبجە ڕايگەیاند: لەبەرامبەر ئەو سوکایەتیانەدا بەخەڵکی ھەڵەبجە و کەسوکار و شەھیدانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە کردوویەتی ئەمڕۆ ٥ / ٥ لەدادگا سکاڵامان لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردووە، ھاوکات داوامان کردووە پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕەسمی ڕوونکردنەوە بدات ئایا ئەو کەسە کادیری ئەوانە یان نا، چونکە بەپێی وێنەکانی بێت کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبەدا گرتوویەتی گومان دەکرێت کادیری ئەوان بێت، بۆیە ئەو سوکایەتییە قبوڵ ناکەین.



from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1F3E8uV
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085