بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی زانستی “نەشناڵ جێۆگرافی ” بەشی کوردییان بە ماڵپەڕەکە زیاد کردووە و بە فەرمی کاری پێدەکرێ.
بەشی کوردی ماڵپەڕی نەشناڵ جێۆگرافی کە بە یەکێک لە ناسراوترین سایتەکانی جیهان لە بواری جوغرافیا، فەزا، کەش وهەوا ، ژینگە، تێکنۆلۆژی دێتە ئەژمار دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
بەشی کوردی ماڵپەڕی نەشناڵ ژئۆگرافی بە زاراوەی کرمانجیە.
ئەو ماڵپەڕە سەر بە ئەنجومەنی جغرافیا ـ نەتەوەیی ئەمریکایە و لەبواری هونەر، وێنەی سەرنج راکێش، جوغرافیا، کەوناراناسی، زانستی سروشتی، پاراستنی ژینگە، مێژوو و فەرهەنگی نەتەوە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا چالاکی دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەدا، ئەنجومەنی جغرافیا ـ نەتەوەیی ئەمریکا، گۆڤاری زانستی و تێکنۆلۆژی لەژێر ناوی “زانکۆ” دا بڵاو دەکاتەوە.
ئەو بڵاوکراوەیە بە دوو زاراوەی کوردی کرمانجی و زازاکی چاپ و هەتا ئێستا ٣ ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.
ئەنجومەنی جغرافیا ـ نەتەوەیی ئەمریکا، رێکخراوێکی ناحکوومییە و لە ساڵی ١٨٨٨لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە کە یەکێکە لەگەورەترین ناوەندە مەدەنییەکانی جیهان و لە پێناو ناساندن و پاراستنی ئاسەوارە سروشتیی، مێژوویی، ژینگە ناسی، زانستی جوغرافیاییدا دامەزراوە.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1Ib1KwR
via IFTTT
