نوێترین

recent

05/05/2015

وێنە: بزانە چی دەكات! كەسی دوەمی یەكگرتوو رێچكەكەی شكاند

محەمەد رەئوف كەسی دووەمی یەكگرتوی ئیسلامی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حیزبە لە وێنەیەكدا كە لە شوێننێكی گشتی گیراوە تەوقە لەگەڵ ئافرەتێكدا دەكات و ئەمەش سەرنجی هموولایەكی بۆلای خۆی راكێشاوە.
بەوپێیەی كە لە شەریعەتی ئیسلامیدا بەریەككەوتنی دەستی نێر و مێ‌ بە كارێكی حەرام دانراوە، ئیسلامیەكان بەوە ناسراون كە دەست درێژناكەن بۆ تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەتاندا.
لە هەنگاوێكی نوێدا و وەك شكاندنی ئەو تابۆیە لە لایەن سەركردەیەكی ئیسلامییەوە، محەمەد رەئوف كەسی دووەمی یەكگرتوو تەوقە لەگەڵ خانمێكدا دەكات.
لەكاتێكدا زۆرینەی ئیسلامیەكان ئەم بابەتە رەت دەكەنەوە كەسی دوەمی یەكگرتوو ئەم هەنگاوە دەنێت. بۆیە پێدەچێت دەنگدانەوی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا لێبكەوێتەوە



from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1ABM3Z5
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085