نوێترین

recent

04/05/2015

سەدام حسێن قەرزاری چایخانەیەكە

لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان چایخانەیەكی لێ‌ یە كە لە سەدەی بیستی ڕابردوو شوێنی ئاغا و بەگ و سەرۆك عەشیرەت و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بووە.
ئەو چایخانەیە كە لەو سەردەمەدا هەبووە و ئێستاش هەر ماوە، هەر یەكە لە جەمال عەبدولناسر، سەرۆك كۆماری پێشوتری میسر،  سەددام حسێن، سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق و مام جەلال، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق چەندین جار بەمەبەستی چا و قاوە خواردنەوە سەردانی ئەو چایخانەیان كردووە، كە ناو بانگێكی گەورەی هەبووە و هەر كەسەیاتیەك سەردانی ئەو شارەی بكردایە دەڕۆشتە ئەو چایخانەیە.
ئەحمەد حەمدان كە خاوەنی چایخانەكەیە بە ڕوودای وتووە، لەو سەردەمەدا كەسایەتیەكان و ڕۆشنبیرەكانی شارەكە دەهاتنە ئەو چایخانەیە، خەڵكانی فەقیر و هەژار نەدەهاتن.
ئەو كە ئێستا بەڕێوەبەری چایخانەی گەربیسیانە لە قامیشلۆ دەڵێت، جەمال عەبدولنسار، سەرۆكی كۆماری پێشوتری میسر ، سەددام حسێن، سەرۆكی كۆماری پێشوتری عێراق، مام جەلال سەرۆكی كۆماری پێشووی عێراق، سەردانی ئەو چایخانەیان كردووە و چا و قاوەیان خواردووەتەوە.
بەڕێوەبەری ئێستای چایخانەكە و ئەوانەشی لەو سەردەمەدا چایان لەو چایخانەیە خواردووە دەڵێن، سەددام حسێن، سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق لەو چایخانەیە چای خواردووە و پارەی نەداوە، ئێستا قەرزداری چایخانەكەیە.
ئەحمەد حەمەدان دەڵێت، ئەوەندەی بیرم بێت، سەددام حسێن لێرە چای خواردووە و پارەی نەداوە، ئێستا 3 لیرە قەرزداری چایخانەكەیە.


from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1GVqcn7
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085