
هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆران لەسەر ئەوەڕێک کەوتن کە یەکێک لە کورسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بدرێت بە یەکێتی و بەمەش هەردوولا یەکسان دەبن لە بونی ئەندامێتی لەلیژنەی نوسینەوەی دەستوری هەرێم
بەپێی زانیاریەكان ، بزوتنەوەی گۆڕان رەزامەندی نواندوە لەسەر پێدانی کورسییەک لە پشکی خۆی بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەش هەردولا دەبێتە 4 کورسی لە لیژنە کورسییەکەی نوسینەوەی دەستور.
جێی ئاماژەیە ڕێکەوتنی لایەنەکانی پەرلەمان لەسەر شێوەی سیستەمی سانت لیگۆ بووە بەم شێوەیە دابەش بووە (7کورسی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ، 5 کورسی بۆ بزوتنەوەی گۆران ، 3 کورسی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، 2 کورسی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، 1 کورسی بۆ کۆمەڵی ئیسلامی ، 1 کورسی بۆ تورکمانەکان ، 1 کورسی بۆ مەسیحییەکان ، 1 کورسی بۆ چوار لایەنەکەی دیکە”.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1IarYkD
via IFTTT