که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام زمانحاڵی ره‌سمی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به هۆی بێ بودجه‌ییه‌وه ناتوانێت موچه‌ی کارمه‌نده‌کانی بدات و کارمه‌نده‌کانی سه‌رپشک کردووه له‌وه‌ی بێ موچه ده‌وام بکه‌ن یان ده‌توانن بڕۆن، به‌ڵام له‌لایه‌کیتره‌وه که‌ناڵێکیتری ئاسمانی ده‌کاته‌وه.
دوای ساڵێک دامه‌زراندن و کارکردنی له سیستمی دیجیتاڵدا، که‌ناڵی به‌نگه‌واز-ی سه‌ربه کۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌خشی خۆی له لۆکه‌ڵیه‌وه بۆ ئاسمانی گۆڕیوه.
کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌ناڵه نوێیه‌ش له کاتێکدایه که که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام دوای ئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی 3/2015یان پێدراوه، له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌ری که‌ناڵه‌که‌وه پێیان راگه‌یه‌نراوه که سه‌ری مانگی داهاتوو ناتوانن موچه‌یان پێبده‌ن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵ ناتوانێت موچه‌ی کارمه‌ندانی په‌یام بدات‌و که‌ناڵێکی نووی ده‌کاته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی په‌یام رایگه‌یاند:”که‌ناڵی بانگه‌واز کارمه‌ندی وه‌ک که‌ناڵێکی هه‌واڵی و سیاسی ناوێت و ئه‌م که‌ناڵه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ده‌عه‌وی و په‌روه‌رده‌یی ده‌بێت و کرێی قه‌مه‌ریه‌که‌ی ته‌نیا یه‌ک مێگای گرتووه، چونکه له سیستمی دیجیتاڵ هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌رجیه‌کی ئه‌وتۆی ناکه‌وێته‌سه‌ر و چه‌ند که‌سێکیش به‌ڵێنیان داوه که هاوکاری بکه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی.”
فاروق عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له وه‌ڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئایا که‌ناڵی به‌نگه‌واز جێگه‌ی که‌ناڵی په‌یام ده‌گرێته‌وه وتی:”که‌ناڵی بانگه‌واز ناتوانێ جێگه‌ی که‌ناڵی په‌یام بگرێته‌وه، چونکه په‌یام زمانحاڵی کۆمه‌ڵی ئیسلامیه و کۆمه‌ڵ هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانی له ڕێگه‌ی به‌رنامه و هه‌واڵه‌کانیه‌وه ده‌رده‌بڕێت و به‌رنامه‌کانی که‌ناڵی په‌یام گشتگیرن، به‌ڵام که‌ناڵی بانگه‌واز که‌ناڵێکی په‌روه‌رده و ده‌عه‌وی ده‌بێت و ناچێته سیاسه‌ته‌وه.”
كه‌ناڵی بانگه‌واز له شاری هه‌ولێره و سه‌ربه کۆمه‌ڵی ئیسلامیه و ماوه‌ی ساڵێكه په‌خشی به‌رنامه ئاینییه‌كانی خۆی له سیستمی دیجیتاڵ ده‌کات، ئێستا ئه‌و که‌ناڵه په‌خشی خۆی گۆڕیوه بۆ ئاسمانی.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1GUHyOb
via IFTTT
