
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ڵێت، هیوادارم پارتی سه‌ردانی بۆ بارزانی بۆ ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستكه‌وتی حزبی به‌كارنه‌هێنن، ده‌شڵێت، ئەوه‌ی بەبارزانی دراوە سەرئەنجامی خەباتی هێزەكانی پێشمەرگەیە لەكۆبانێ-وە تا خانەقین، بەڵگەشم ئەوەیە، حزبەكەی بارزانی هیچ دەستكەوتێكی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە تا پاداشت بكرێت.
به‌پێی سایته‌كه موراد له‌پۆستێكدا ده‌شڵێت، “داواكارم پارتی ئەم سەردانە نەكاتە هۆكارێك بۆ مانەوەی مەسعود بارزانی لەپۆستەكەی، پروپاگەندەی ئەوە بكات كە كەسی تر نیە جێگەی بگرێتەوە، ئەمەی بەبارزانی دراوە سەرئەنجامی خەباتی هێزەكانی پێشمەرگەیە لەكۆبانێوە تا خانەقین، بەڵگەشم ئەوەیە، حزبەكەی بارزانی هیچ دەستكەوتێكی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە لەبەرگریكردن لەخاكی كوردستان كە ببێتە هۆی ئەوەی ئەمریكا پاداشتی بكات، ئەوە پێشمەرگەكانی كۆبانێ بون كە داعشیان شكاند، پێشمەرگەكانی گەرمیان بون كە هەرەسیان بەداعش هێناو چەندین فەرماندەیان شەهید بوو، خۆ ئەمریكا بێ‌ئاگا نیە لەوەی لەشەنگال رویدا”.
دوێنێ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك گه‌یشته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا‌و بڕیاریشه جگه له‌باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چاوی به‌ژماره‌یه‌كی تر له‌گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.
عادل موراد ئاماژه‌شده‌دات، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بگەیەنم كه ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم كۆتایی دێت
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1OSZQXe
via IFTTT