نوێترین

recent

04/05/2015

ئایا .؟. فەرماندەیەکی باڵای یەکێتی بووە بە پارتی ؟

فەرماندەی گشتی ھێزی ئاسمانی عیراق ڕەتیدەکاتەوە پۆستی سوپاسالاری عیراقی لەشوێنی بابەکر زێباری وەرگرتبێت، ھاوکات بەتوندیش ڕەخنە لەو میدیایانە دەگرێت کە بە پارتی یان یەکێتی و وەکو کەسێکی حزبی ناوی دەبەن.
میدیای کوردی بڵاویکردۆتەوە، فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی گشتی ھێزی ئاسمانیی عیراق دەچێتە شوێنی بابەکر زێباریی و پۆستی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراق وەردەگرێت.
فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی گشتی ھێزی ئاسمانیی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”من تائێستاش ھەر فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عیراقم”.
لەبارەی ئەوەش ئاخۆ ھیچ قسەوباسێک لەوبارەیەوە نەکراوە، فەریق ئەنوەر ڕایگەیاند، ھیچ ئاڵۆگۆڕێک ئەنجامنادرێت، “ھیچیشیان پێنەوتووم”.
لەھەواڵی میدیاکاندا باس لەوەکراوە، فەریق ئەنوەر لەناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە چۆتە ناو پارتیەوە بۆیە پارتی بڕیاریداوە ئەو پۆستەی پێبدات.
لەوبارەیەشەوە ڕەخنەی توندی لەمیدیاکان گرت و وتی:”من وەکو حزبایەتی، نە پارتیم و نە یەکێتی و نە گۆڕان و نە ھیچ حزبێکی تریش، من کوردم و شانازیشی پێوەدەکەن، بەڵام دوبارەی دەکەمەوە ئەندامی ھیچ حزبێک نیم و ھەموویشیان پشتیوانیم لێدەکەن”.
زیاتر ڕوونکردنەوەیداو وتی:”من ئەگەرچی ئەندامی ھیچ حزبێک نیم، بەڵام ھەموویشیان بەحزبی خۆم دەزانم و مانەوەشم لەپۆستەکەم وەرگرتنیشی پەیوەندی بەپشتیوانی حزبەکانەوە ھەیە بەگشتی”.
فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەئەمین لەدایکبوی شاری کەرکوکەو لەساڵی ٢٠٠٨یشەوە پۆستی فەرماندەی گشتی ھێزی ئاسمانیی عیراقی وەرگرتووەو تائێستا لەو پۆستەدا دەستبەکارە.
سوپای عیراق پێکدێت لەھێزە وشکانیی و ئاویی و ئاسمانییەکان و لەساڵی ١٩٢١یشدا دامەزراوە.



from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1brc5HW
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085