
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌قه‌زای كفری چوار برابه‌یه‌كه‌وه كوژران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه تائێستا سێ له تاوانبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی ئاسایشی كفری له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندوە”هێزه‌كانی ئاسایشی كفری هه‌ر له‌دوای رووداوه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه، بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران و له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا دوو كه‌س ده‌ستگیركراون كه ده‌ستیان له كوشتنی چوار براكه هه‌بووه”.
ئاماژە بۆئەوەشکراوە”له‌رۆژی رووداوه‌كه یه‌كێك له بكوژه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌ستگیركرابوو، یه‌كێكی تریشیان هه‌ڵاتبوو، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وت كه كه‌سانی تریش له‌پشت ئه‌و تاوانه‌وه‌ن و ئاسانكاریان بۆ تاوانباره سه‌ره‌كیه‌كه كردوه”.
لەلایەکی دیکەوە كه‌سێكی نزیك لە خێزانی چوار براكوژراوه‌كه ئه‌وه‌ی خستوەتە ڕوو”دایكی چوار برا كوژراوه‌كه رۆژێك دوای رووداوه‌كه و كوژرانی چوار كوڕه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه”.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1OSZS19
via IFTTT