
ووڵات نێت |
ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سوننه‌كان یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ندی تیرۆرن و ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ئێستا روده‌دات و ده‌یبینین جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه.
له‌میانه‌ی كۆڕێكیدا كه له شاری (قوم)ی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باسی له بارودۆخی ئێستای عێراق و شه‌ری دژ به چه‌كدارانی داعشی كرد.
له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: پێكهاته سونییه‌كانی عێراق یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ندی تیرۆر‌و تیرۆریستانن.
له‌باره‌ی شه‌ڕی داعشیه‌شه‌وه جه‌عفه‌ری وتی: هێزه عێراقیه‌كان سه‌ركه‌وتنی باشیان به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی داعش به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌رده‌وام له‌پێشڕه‌ویدان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: ئه‌وه‌ی ئێستا روده‌دات جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه و مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌یه