

عیزه‌ت دووری كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له باڵه به‌هێزه‌كانی حیزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌كات، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی دوبه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ (هه‌واڵ) ئاشكرایكرد، عیزه‌ت دووری جێگری پێشووی سه‌ددام حسێن-ی گه‌وره دكتاتۆری عێراق و داواكراو له لایه‌ن یاساوه، كه به‌رپرسه له پێكهێنانی چه‌ندین گروپی چه‌كداری توندڕه‌و به هاوكاری هه‌ردوو رێكخراوی قاعیده و داعش ، ماوه‌یه‌كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌وازن-ی كچی عیزه‌ت دووری كه نیشته‌جێی دوبه‌یه، سه‌په‌رشتی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌كه‌ی باوكی ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان عیزه‌ت دووری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی هه‌یه‌و ناوبه‌ناو له ولاتیێكی عه‌ره‌بی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.