ووڵات نێت |
رۆژی 19ی11ی2014، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ( L'Express ) ی فەرەنسی ئەنجامدا. ئەو چاوپێکەوتنە تایبەت بوو بە رەوشی هەرێمی کوردستان و کۆبانێ پاش پەلامارەکانی داعش و هەروەها ئەو سیاسەتەی کە تورکیا و ئەمەریکا و فەرەنسا بەرامبەر هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکەن.
لە وەڵامی ئەو رۆژنامەنوسەی پاریس دا کە " ئایا هێشتا پلانی دروست کردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆت هەیە؟"
مەسود بارزانی دەڵێت : بە دَلنیاییەوە، ئێمە سەربەخۆییمان دەوێت، باوەڕم وایە ئێمە شایانمانە. لەم بارودۆخەی ئێستادا، چیتر دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ ئەولەوییەتی ئێمە نییە. بەڵام ئێمە کاری بۆ دەکەین لەرێگەی دروستکردنی یەکگرتوویی و ئیکتفای زاتی. گەورەترین نیگەرانیی ئێمە بۆ کاتی ئێستا ئەوەیە کە هێزە سەربازییەکانمان بەهێز بکەین بە پشتیوانیی هاوکارییە بیانییەکان، بەو بیناییەی کە هێزی بەرپەرچدانەوە بەرامبەر دوژمنان بەهێز بکات.
لە نەورۆزی ساڵی 2012ەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کارتی راگەیاندنی سەربەخۆیی کردبوە کارتێکی بەردەوام بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵوگۆڕە ناوچەییەکان کە بە بڕوای چاودێرە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان سەرئەنجام لە کۆتایی بەهاری 2014 زۆر بەکارهێنانی کارتی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، کۆی ئەزمونی سیاسی هەرێمی کوردستانی خستەبەر مەترسی داگیرکاریی داعش و تا داهاتویەکی نادیار، پرۆژەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی لەناو برد.